Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 16 SEP 2026 10:49 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامێک لە سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە لەبارەی (هەژماری من)
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا سەبارەت بە ھەژماری من خۆشحاڵی ڕاگەیاند کە ئەم حەفتەیە یەک ملیۆن هاووڵاتی کە لە لیستی مووچەی حکوومەتی هەرێمدان، مووچەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی و لە ڕێگەی بانکە هاوبەشەکانەوە وەردەگرن، کە مۆڵەتپێدراوی بانکی ناوەندیی عێراقن.

دەقی پەیامی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان: 

سێ ساڵ لەمەوبەر، بەڵێنمان دا کە لە ڕێگەی دەستپێشخەریی (هەژماری من) ەوە، دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لە شێوازی نەختینەییەوە بگوازینەوە بۆ بانکە مۆڵەتپێدراوەکان. خۆشحاڵم کە ڕایدەگەیەنم، ئەم حەفتەیە یەک ملیۆن هاووڵاتی کە لە لیستی مووچەی حکومەتی هەرێمدان، مووچەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی و لە ڕێگەی بانکە هاوبەشەکانەوە وەردەگرن، کە مۆڵەتپێدراوی بانکی ناوەندیی عێراقن.

(هەژماری من) بنەمایەکی گرنگ بوو لە پابەندبوونمان بە فراوانکردنی گشتگیریی دارایی کە دەستڕاگەیشتن بە قەرز و خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان بۆ هاووڵاتییان ئاسان دەکات و لە هەمان کاتدا ئاسانکاری بۆ حکومەت دەکات تاکوو پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان بەردەست بکات.

ئەمەش گۆڕانکارییەکی ئەرێنیی لە ژیانی یەک ملیۆن هاووڵاتیدا دروست کردووە. (هەژماری من) سەربەخۆییەکی داراییی زیاتری پێبەخشیون و کۆنترۆڵی دارایی داوەتەوە دەست خۆیان و بەهۆی (هەژماری من)ەوە، ئێستا دەستیان بە بە تۆڕێکی فراوانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا دەگات کە بەردەوام لە گەشەکردندایە.

ڕۆژانی ڕاوەستانی زۆری هاووڵاتییان لەبەردەم باڵەخانە حکومییەکان و نۆرەی درێژ و چاوەڕوانی وەرگرتنی پارەی کاش کۆتایی هات.

سوپاسی هاووڵاتییان دەکەم بۆ پشوودرێژییان و سوپاسی بانکە هاوبەشەکانمان دەکەم بۆ پشتگیری و وەبەرهێنانیان لە سێ ساڵی ڕابردوودا. سوپاسی تیمی (هەژماری من)یش دەکەم بۆ بەجێگەیاندنی ئەم پڕۆژە نیشتمانییە.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان




دوایین هەواڵەکان

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 10:09:01

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەکانی (ئەحمەد حەمەد ئاغا مەحموود زراری)، (شێخ محەمەد شێخ عەلی گڵێجاڵی)، (عوسمان حسێن حەسەن گەرەوەیی)، (ئەحمەد سەید عەلی)، (سەعدی محەمەد سۆفی ڕەسووڵ)، (حەمەد حسێن سمایل خەیلانی) و خاتوو (گورجی کابایز هەرکی) دەکات.

 
زیانی سیاسی و ئەدای نێوخۆیی.. ئاڵۆز لە چاکسازیدا

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 10:09:38

فازڵ میرانی

 
ماڵپەڕی KDP.info کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەخاتەڕوو

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 09:09:03

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆ دەبێتەوە و دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا، سەرژمێری و دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن تاوتوێ دەکرێن.

 
عەلی حوسێن سەردانی شاعیری گەورەی کورد لەتیف هەڵمەت دەکات

TUESDAY, 15 SEPTEMBER 2026 22:09:23

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، لە شاری سلێمانی سەردانی ماڵی شاعیری گەورەی کورد، لەتیف هەڵمەتی کرد.

 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسى ئیتاڵیا ده‌كات

TUESDAY, 15 SEPTEMBER 2026 21:09:00

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٩/١٥، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact