Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 16 SEP 2026 10:49 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە ھەولێر رێورەسمی ڕاگەیاندنی ستراتیژیەتی گەنجان بەڕێوەچوو
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info- ئەمڕۆ لە ھەولێر، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی (پرۆژە ستراتیژیەتی گەنجان) كە بەهاوبەشی و هەماهەنگیی نێوان دامەزراوەی ڕوانگە، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان و، ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی بەڕێوە چوو.

 دوای نیوەڕۆی ئەمرۆ سێشەممە 2026.9.15، لەچوارچێوەی یەکخستنی هەوڵە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، بە مەبەستی دروستکردنی دەرفەتی نوێ و ئاراستەکردنی وزەی لاوان و گەنجان بەرەو ئاوەدانی و پێشکەوتنی زیاتری هەرێمی کوردستان، ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی (پرۆژە ستراتیژیەتی گەنجان) كە بەهاوبەشی و هەماهەنگیی نێوان دامەزراوەی ڕوانگە، ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان، ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهانی ڕێكخرابوو، بەڕێوە چوو.

لە ڕێوڕەسمەکەدا، تیشك خرایەسەر گرتنەبەری ئەم هەنگاوە گرنگ و ستراتیژییە، كە ئامانج لێی داڕشتنی نەخشەڕێگایەکی گشتگیرە بۆ پەرەپێدانی توانا و پاراستنی مافەکانی لاوان و گەنجان لە هەرێمی کوردستان.

ڕاگەیاندنی ئەم پڕۆژە هاوبەشە لەسەر چەند تەوەر و ئامانجێکی سەرەکی کار دەکات، لەوانە کارکردن لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی پیشەیی و زانستیی لاوان لە ڕێگەی خولی هاوچەرخەوە بۆ گونجاندنیان لەگەڵ بازاڕی کاردا و  دابینکردنی ژینگەیەکی تەندروست و ئارام بۆ نەوجەوانان و گەنجان، بە هاوکاریی شارەزایانی نێودەوڵەتی لە کایە جیاوازەکانی گەشەپێدانی کۆمەڵگەدا.




دوایین هەواڵەکان

چەند پرسەنامەیەک لە مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 10:09:01

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەکانی (ئەحمەد حەمەد ئاغا مەحموود زراری)، (شێخ محەمەد شێخ عەلی گڵێجاڵی)، (عوسمان حسێن حەسەن گەرەوەیی)، (ئەحمەد سەید عەلی)، (سەعدی محەمەد سۆفی ڕەسووڵ)، (حەمەد حسێن سمایل خەیلانی) و خاتوو (گورجی کابایز هەرکی) دەکات.

 
زیانی سیاسی و ئەدای نێوخۆیی.. ئاڵۆز لە چاکسازیدا

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 10:09:38

فازڵ میرانی

 
ماڵپەڕی KDP.info کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران دەخاتەڕوو

WEDNESDAY, 16 SEPTEMBER 2026 09:09:03

هەولێر-KDP.info- ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان كۆ دەبێتەوە و دانوستانەکان لەگەڵ بەغدا، سەرژمێری و دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن تاوتوێ دەکرێن.

 
عەلی حوسێن سەردانی شاعیری گەورەی کورد لەتیف هەڵمەت دەکات

TUESDAY, 15 SEPTEMBER 2026 22:09:23

سلێمانی-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای سلێمانی-هەڵەبجە-ڕاپەڕین، لە شاری سلێمانی سەردانی ماڵی شاعیری گەورەی کورد، لەتیف هەڵمەتی کرد.

 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان سوپاسى ئیتاڵیا ده‌كات

TUESDAY, 15 SEPTEMBER 2026 21:09:00

هەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢٦/٩/١٥، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا، باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact