سەیدسادق-KDP.info- لە کەشێکی سەربەرزانە و پڕ لە شانازیی نەتەوەییدا و بە بەشداریی جەماوەرێکی بەرچاو، یادی ٦٥ ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە سنووری قەزای سەیدسادق بەرز ڕاگرترا.
لە یادەکەدا، کە لەلایەن هەڤاڵانی لیژنە ناوچەکانی (سەیدسادق) و (سورێن)ی سەر بە لقی ١٢ی پارتی ڕێکخرابوو، بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان، پێشمەرگە دێرینەکان و ڕیشسپیانی ناوچەکە، بە شکۆوە ڕێز لە خەبات و قوربانیدانی شۆڕشی ئەیلوول بە ڕێبەرایەتیی بارزانیی نەمر گیرا.
ئامادەبووان جەختیان لەسەر بەردەوامیی ڕێبازە پیرۆزەکەی بارزانیی نەمر و پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ئەیلوول کردەوە، کە بووە هەوێنی وەرچەرخانی ڕێڕەوی خەباتی سیاسی و رزگاریخوازانەی گەلی کوردستان.

