Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 14 SEP 2026 20:51 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی دووشەممە 14ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا باڵیۆز ستیڤ فەیگن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە جارێکی دیکە بۆ ئەرکێکی تازە گەڕاوەتەوە عێراق و سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و هیوای خواست کە بتوانێت زیاتر بەردەوام بێت و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا پشتیوانی عێراق و هەرێمی کوردستانە بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری و ئابووری پارێزراوبێت و جەختی لە هەماهەنگی لایەنەکان کردەوە لە پێناو پاراستنی پڕۆسەی سەروەریی عێراق و  زیاتر برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەروەها جەختی کردەوە کە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی عێراق هەڕەشەیە بۆسەر هەموو لایەک و عێراق هاوتەریب لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەتوانن لەم بوارەدا ڕۆڵێکی باش ببینن، جەختیشی کردەوە کە ئەمەریکا پاڵپشتی لە عێراقێک دەکات کە هێزە میلیشیاییەکان لە دەرەوەی دەسەڵاتی فەرمی حکومەتەوە چەکدار نەبن بۆ ئەوەی دەرفەتی سەقامگیری سیاسی و ئابووری لێبکەوێتەوە.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد بۆ گەڕانەوەی بۆ عێراق و سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان و دەستخۆشی لێکرد بۆ دووبارە گەڕانەوەی و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری سەقامگیریی دەبێت. سەرۆک بارزانی ئاماژەشی بەوەدا بۆ سەرکەوتنی سەرۆک وەزیرانی عێراق و هەر بابەتێک لە چوارچێوەی سەقامگیری و دەستووری عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆربێت ئێمە پشتیوانی لێ دەکەین و هەروەها لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پاڵپشتیی سەرۆک وەزیرانی عێراقمان کردووە و سووڕین لەسەر بەردەوامی ئەم کارە هاوبەشانە.

سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکە سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە هەمیشە ئاشتی لەشەڕ باشترە و دانوستاندن لە پێکدادان باشترە و لێکتێگەیشتن لە ناکۆکی و گرژی باشترە، بۆیە هەمیشە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە چارەسەر و بەشێک نەبووە لەو کێشانەی لەسەر ئاستی هەرێمایەتیدا هەن.

 




دوایین هەواڵەکان

لقی ٢١ پانێڵێکی زانستی لەسەر ڕەھەندەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول ساز کرد

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 20:09:00

سلێمانی-KDP.info- لە درێژەی چالاکییەکانیدا، لقی ٢١ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ھۆڵی بۆنەکانی لق، لە ساڵیادی ھەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا، پانێڵێکی زانستی و فکریی بە ناونیشانی (شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، وەرچەرخانی ستراتیژیی سیاسی و نەتەوەیی کورد) بەڕێوە برد.

 
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ كاربه‌ڕێكه‌رى نوێى باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق ده‌كات

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 15:09:10

ھەولێر-KDP. info-  نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 2026/9/14، به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز باڵیۆز ستیڤن فه‌یگن، كاربه‌ڕێكه‌رى نوێى كاروباری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق، پیرۆزبایی‌ لێكرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌ نوێیەکەیدا بۆ خواست، هه‌روه‌ها ئامادەییی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانى و سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى، دووپات کردەوە.

 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا دەکات

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 13:09:02

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ دووشەممە، 9/14، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

 
لە ساڵیادی شۆڕشی ئەیلوولدا، قەڵغانی ڕێزلێنان بەخشرایە دەزگای ئەیلوول و گوڵانی کەرکووک

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 13:09:07

کەرکووک-KDP.info- بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و وەک پێزانینێک بۆ خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە دێرینەکان، قەڵغانی ڕێزلێنان پێشکەش بە دەزگای ئەیلوول و گوڵانی کەرکووک کرا.

 
بەڕێوەبەر بۆ KDP.info: هاوکاریی هاووڵاتییان بنەمای ئارامییە و بە تەکنەلۆژیای زانستی بەرەنگاری تاوان دەبینەوە

MONDAY, 14 SEPTEMBER 2026 12:09:26

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بۆ ڕێگریکردن لە تاوان و ئاشکراکردنی تۆمەتباران پشت بە تەکنەلۆژیای نوێ و بەڵگەی زانستی دەبەستن، هاوکات جەخت دەکاتەوە کە هاوکاریی هاووڵاتییان و هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکان کۆڵەکەی سەرەکیی پاراستنی سەقامگیری و چەسپاندنی سەروەریی یاسان.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact