Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 14 SEP 2026 05:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

زاگرۆس فەتاح لە دھۆک: بەھێزکردنی ژێرخانی کارگێڕی و دارایی ئۆرگانەکان ئامانجی سەرەکیمانە
| KDP.info


دھۆک-KDP.info- ​لە چوارچێوەی ئەرک و کارە ڕێکخراوەییەکانی بەشی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسی، بە ھاوڕێیەتیی تیمێکی پسپۆڕ، سەردانی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دھۆک و لقی ١ی تێکۆشەری کرد.

​لە سەرەتای سەردانەکەدا، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دھۆک، لەلایەن سەربەست لەزگین، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستن و ھەڤاڵانی یاریدەدەر و تیمی مەکتەبەکەوە پێشوازییەکی گەرم لە شاندەکە کرا، دواتر لە کۆبوونەوەیەکی بەرھەمداردا، گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی پێشخستنی کاروبارە کارگێڕی و داراییەکانی ناوچەکە کرا.

​لە بەشێکی تری بەرنامەی سەردانەکەدا، زاگرۆس فەتاح و شاندی ھاوڕێی سەردانی بارەگای لقی ١ی تێکۆشەریان کرد و لەلایەن د. نەوزاد عەبدوڵڵا، بەرپرسی لق و کارگێڕانی لقەوە پێشوازییان لێکرا. پاشان کۆبوونەوەیەکی بەرفراوانی حزبی و دارایی لەگەڵ بەرپرسی ناوچەکانی سنووری لقی ١ و کارگێڕانی دارایی بەڕێوەچوو، کە تێیدا لە نزیکەوە گوێ لە ڕا، سەرنج، تێبینی و پێداویستییە داراییەکانی ئەندامان و سەرجەم ئۆرگانەکانی سنوورەکە گیرا.

​تەوەرێکی سەرەکی و گرنگی سەردانەکە بریتی بوو لە کردنەوەی خولێکی تایبەتی کارگێڕی و دارایی لەلایەن تیمی پسپۆڕی بەشی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسی. خولەکە تایبەت کرابوو بە بەرپرسی دارایی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگا، کارگێڕانی لق، بەرپرسی ناوچەکان و کارگێڕانی دارایی لیژنەی ناوچەکان، بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی کارامەیی و ڕێکخستنەوەی وردتری کاروباری دارایی و کارگێڕی ئۆرگانەکانی حزب لە سنوورەکەدا.




دوایین هەواڵەکان

بۆ نووسینەوەی مێژووی شۆڕشی ئەیلوول، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن (پڕۆژەی شانازیی مێژوو)ـی ڕاگەیاند

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 20:09:00

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ٩ـی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی دکتۆر سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەکادیمیستان، نووسەران و ڕووناکبیران، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پڕۆژەیەکی زانستیی مێژوویی بە ناوی (پڕۆژەی شانازیی مێژوو) ڕاگەیاند.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی و ریشسپی و سەرۆک تیرە و هۆزی پارێزگاکانی عێراق دەکات

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 17:09:10

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی یەکشەممە 13ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی و ڕیشسپی و سەرۆک تیرە و هۆزی پارێزگاکانی عێراق کرد.

منداڵی شه‌هیدان بێبه‌رامبه‌ر له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان درێژه‌ به‌خوێندن ده‌ده‌ن

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 16:09:36

دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی دهۆك ده‌ڵێ "ئه‌مساڵیش كچ و كوڕی شه‌هیدان تۆمار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر بچنه‌ زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان كرێی خوێندنیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت."

 
گوهدار شێخۆ بۆ KDP.info: ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی نوێ له‌ زاخۆ دەکرێنەوە

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 15:09:07

زاخۆ -KDP.info- سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێ "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به‌گوێره‌ی ماسته‌رپلانی نوێی زاخۆ کۆبووینەوە، بڕیاری كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كارگه‌شمان دا."

 
نەوەکانی ئەیلوول بۆ KDP.info: بەردەوام دەبین لە نۆژەنکردنەوەی پێگە و بارەگاکانی شۆڕشی ئەیلوول

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 13:09:24

باڵەکایەتی-KDP.info- ڕێکخراوی نەوەکانی ئەیلوول لە باڵەکایەتیی سنووری قەزای چۆمان، بەردەوامە لە کارکردن بە ئامانجی ناساندن، پاراستن و نۆژەنکردنەوەی شوێنەواری بنکە و بارەگاکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول لە دەڤەرەکە. لەم چوارچێوەیەدا، بەرپرسی ڕێکخراوەکە زانیاری زیاتر لەسەر کار و پلانەکانی داهاتوویان بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەخاتە ڕوو.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact