زاخۆ -KDP.info- سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێ "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به‌گوێره‌ی ماسته‌رپلانی نوێی زاخۆ کۆبووینەوە، بڕیاری كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كارگه‌شمان دا."
گوهدار شێخۆ، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی گه‌شه‌پێدانی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ و به‌ڕێوه‌به‌ره په‌یوه‌نداره‌كان كۆبووینه‌وه، له‌باره‌ی پرسی پڕۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدانی پیشه‌سازی و ناوچه‌ی پیشه‌سازی گونجاندنیان له‌گه‌ڵ ماسته‌رپلانی نوێی شاری زاخۆ گفتوگۆمان کرد، بڕیاریش درا شوێنی ئه‌و پڕۆژه ستراتیژیانه‌ش دیاری بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی له ئاینده‌دا بكه‌ونه خزمه‌ت خه‌ڵكی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه، بڕیاری كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كارگه درا."
سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌شڵێت "یه‌كێك له‌و كه‌رتانه‌ی له‌لایه‌ن كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌ت، مه‌سروور بارزانی زۆر گرنگی پێده‌درێت كه‌رتی وه‌به‌رهێنانه، به‌تایبه‌ت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و كه‌رته‌وه هه‌لیكار بۆ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان بڕه‌خسێندرێت، بێگومان پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بوونه‌ته هۆی په‌یداكردنی ده‌رفه‌تی كار بۆ هه‌زاران كه‌س."
گوهدار شێخۆ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێم چه‌ندین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له سنووری ئیداره‌كه‌مان ئه‌نجامدراون، ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌دوای بڕیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ زیاتر چووینه‌ته ناو گه‌ڕه‌كه میللی و هه‌ژارنشینه‌كان و چه‌ندین پڕۆژه‌مان له‌و گه‌ڕه‌كانه جێبه‌جێ كردووه."
قائید میرۆ