Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 14 SEP 2026 05:54 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری کشتوکاڵ: لەسەر ١١ خاڵی گرنگ لەگەڵ عێراق گفتوگۆمان کردووە کە لە بەرژەوەندیی هەردوولادان
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق لەسەر 11 خاڵ گفتوگۆیان کردووە کە لە بەرژەوەندیی هەردوولادان بۆ بڕینەوەی ئاستەنگەکان، هەروەها جەختی لە پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای هاوبەش کردەوە.

رۆژی یەکشەممە، 13ی ئەیلوولی 2026، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، کۆبوونەوەیەکی تێر و تەسەلمان لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی عێراق و شاندی یاوەری کرد و لەسەر 11 خاڵ بەیەکەوە گفتوگۆی تایبەتمان کردووە. هەر 11 خاڵەکە لە بەرژەوەندیی هەردوو وەزارەتن بۆ ئەوەی ئەو ئاستەنگانەی دێنە پێشەوە لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەسەر دۆسیە هاوبەشەکان بە تەواوەتی کۆتاییان پێبهێنرێت.

ئاماژەی بەوەش کرد کە لیژنەیەکی هاوبەشیان لەسەر ئاستی باڵا پێکهێناوە و جەختیان لەسەر چارەسەرکردنی کێشە کاتییەکان کردووەتەوە، تاوەکو تەنانەت بە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیش بێت بتوانن ئاستەنگییەکان تێبپەڕێنن.

وەزیری کشتوکاڵ جەختیشی کردەوە، عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە یەک سەلەی خۆراکیی هەیە و تەواوکەری بازاڕی یەکترین. پێویستە مافی جووتیاران لە سەرتاسەری عێراق وەکو یەک بپارێزرێت و لەسەر  ڕۆژژمێرێکی کشتوکاڵی یەکگرتوو بڕیاری کۆتایی بدەن و پابەند بن پێوەی. لە هەمان کاتدا گفتوگۆ لەسەر چۆنیەتی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، جووڵەی بەرهەمەکان لەنێوان هەرێم و ناوەڕاست و خوارووی عێراق، ئاسانکاری لە پێدانی مۆڵەتی تەندروستی، هەناردەکردن و هەماهەنگی لە مەشق و ڕاهێنانی تیمەکاندا کراوە.

بێگەرد تاڵەبانی رایگەیاند، ئیرادەیەکی جدی لەلایەن وەزیری کشتوکاڵی عێراقەوە هەیە بۆ هەماهەنگی و لێکتێگەیشتنی ئاینده‌یی.

روونیشی کردەوە، لیژنەیەک لە عێراق بە سەرپەرشتی وەزیری کشتوکاڵی عێراق ساڵانە کۆدەبێتەوە، و داوایان کردووە لە مانگی 10 یاخود لە سەرەتای مانگی 11 ئەم لیژنەیە بە بەشداری نوێنەرانی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە. ئامانج لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە وەرگرتنی گەنمی جووتیاران، بە جۆرێک وەک چۆن مامەڵە لەگەڵ جووتیارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەکرێت، بە هەمان شێوەش مامەڵە لەگەڵ جووتیارانی هەرێمی کوردستان بكرێت.




دوایین هەواڵەکان

زاگرۆس فەتاح لە دھۆک: بەھێزکردنی ژێرخانی کارگێڕی و دارایی ئۆرگانەکان ئامانجی سەرەکیمانە

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 21:09:00

دھۆک-KDP.info- ​لە چوارچێوەی ئەرک و کارە ڕێکخراوەییەکانی بەشی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، زاگرۆس فەتاح، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسی، بە ھاوڕێیەتیی تیمێکی پسپۆڕ، سەردانی بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای دھۆک و لقی ١ی تێکۆشەری کرد.

 
بۆ نووسینەوەی مێژووی شۆڕشی ئەیلوول، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن (پڕۆژەی شانازیی مێژوو)ـی ڕاگەیاند

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 20:09:00

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ـی ٩ـی ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی دکتۆر سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک و ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەکادیمیستان، نووسەران و ڕووناکبیران، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پڕۆژەیەکی زانستیی مێژوویی بە ناوی (پڕۆژەی شانازیی مێژوو) ڕاگەیاند.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی و ریشسپی و سەرۆک تیرە و هۆزی پارێزگاکانی عێراق دەکات

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 17:09:10

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی یەکشەممە 13ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی و ڕیشسپی و سەرۆک تیرە و هۆزی پارێزگاکانی عێراق کرد.

منداڵی شه‌هیدان بێبه‌رامبه‌ر له‌ زانكۆ و په‌یمانگاكان درێژه‌ به‌خوێندن ده‌ده‌ن

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 16:09:36

دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی دهۆك ده‌ڵێ "ئه‌مساڵیش كچ و كوڕی شه‌هیدان تۆمار ده‌كرێن، ئه‌گه‌ر بچنه‌ زانكۆ و په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان كرێی خوێندنیان بۆ خه‌رج ده‌كرێت."

 
گوهدار شێخۆ بۆ KDP.info: ژماره‌یه‌ك كارگه‌ی نوێ له‌ زاخۆ دەکرێنەوە

SUNDAY, 13 SEPTEMBER 2026 15:09:07

زاخۆ -KDP.info- سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ ده‌ڵێ "ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌باره‌ی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان به‌گوێره‌ی ماسته‌رپلانی نوێی زاخۆ کۆبووینەوە، بڕیاری كردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كارگه‌شمان دا."

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact