دۆسڵدۆرف-KDP.info- بۆنەی (٦٥)ەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، بە ڕێبەرایەتی و سەركردایەتیی باوکی ڕۆحیی نەتەوەییمان (بارزانیی نەمر)، لیژنەی ناوچەی دۆسڵدۆرف بە هەماهەنگی لەگەڵ تۆڕی دڵسۆزانی ڕێبازی بارزانی، ڕێوڕەسمێکی شکۆداریان بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەم یادە مێژووییە ڕێکخست.

ڕێوڕەسمەکە بە ئامادەبوونی بەرپرسی لقی ٦ و دەستەی کارگێڕیی لق، صالح حیدر بەرپرسی لقی ٢٠ی شێخان و نافع پیرۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوەچوو.

لەگەڵ ئەوانیشدا، ژمارەیەکی بەرچاو لە کادیران، ئەندامان، بەرپرسانی ناوەند و ماڵە کلتووری و ڕۆشنبیرییەکان، کەسایەتییە دیارەکان، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بەشداربوون لە زیندووکردنەوەی ئەم یادە گرنگ و مێژووییەدا.