هەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ ڕاگەیاندنی پڕۆژەیەکی گرنگی مێژوویی و ئەکادیمی ساز دەکات.
پڕۆژەکە لەژێر ناونیشانی (شانازیی مێژوو)یە و تێیدا نووسینی ١١ کتێبی نوێ سەبارەت بە مێژوو و ئەدەبیاتی شۆڕشی ئەیلوول ئاشکرا دەکرێت. ئامادەکردنی ئەم بەرهەمانە لەلایەن ژمارەیەک ئەکادیمیست و توێژەری شارەزاوە ئەنجام دراوە.
بڕیارە ڕێوڕەسمەکە سبەی یەکشەممە، ١٣ـی ئەیلوول، کاتژمێر ١١:٠٠ـی پێشنیوەڕۆ لە بارەگای بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەڕێوە بچێت.
لە ئاگادارییەکی فەرمیدا، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بانگهێشتی سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن، ڕۆژنامەنوسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکات بۆ ئامادەبوون و ڕووماڵکردنی ئەم ڕووداوە ڕۆشنبیرییە گرنگە.