هەولێر-KDP.info- شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دواین پێشهات و ئاماده‌كارییه‌كان و ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، ئه‌مرۆ شه‌ممه له‌گه‌ڵ فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له پیرمام كۆبوونه‌وه‌ته‌وه بۆ پێدانی به‌رچاوڕوونیی له ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی دانوستانكار له‌گه‌ڵ به‌غدا و خسته‌ڕووی ڕاو پێشنیاره‌كان له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتووی عێراق و پشكی هه‌رێمی كوردستان له بودجه‌دا.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه..
ئەمڕۆ، 12ی ئەیلوولی2026، لە چوارچێوەی بەشداریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئامادەکارییەکان بۆ گەڵاڵەکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی عێراق بۆ ساڵی دارایی 2027، شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامدا.
لە کۆبوونەوەکەدا، شاندی دانوستانکار ئەنجامی کۆبوونەوە و گفتوگۆکانی ئەم دواییەی خۆی لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتەکانی دارایی، پلاندانان و نەوتی فیدڕاڵ خستەڕوو، هەروەها تێڕوانین و پێشنیارە سەرەکییەکانی حکوومەتی هەرێم سەبارەت بە بودجەی ساڵی 2027 تاوتوێ کران.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر جێگیرکردنی ماف و شایستە دەستووری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە، بە تایبەتی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆرانی هەرێم بە شێوەیەکی بەردەوام و بێ دواخستن و دوورخستنەوەی پرسی مووچە لە ناکۆکییە دارایی و سیاسییەکان.
هەروەها، جەخت کرایەوە لەسەر بایەخی هاوئاهەنگیی لە تەواوی قۆناغەکانی ئامادەکردن و پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەدا.
سەرەڕای گرنگی بەردەوامی گفتوگۆ و هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرجەم فراکسیۆن و نوێنەرانی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە بێ جیاوازی کرایەوە، بۆ دروستکردنی تێگەیشتن و هەڵوێستێکی یەکگرتوو لە پێناوی پاراستنی ماف و شایستەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدڕاڵی 2027دا.
شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان
12ی ئەیلوولی 2026