Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SAT, 12 SEP 2026 05:48 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لەیادی شۆڕشی ئەیلوولدا چەردەیەک لە مێژوو و سەرەباسی دیکە
| KDP.info


ئازاد جندیانی 

تا ئەمڕۆش، کە شەست و پێنج ساڵ بەسەر ھەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا تێئەپەڕێ، ھێشتا شۆڕشەکە لە گۆشەنیگای کۆک و ناکۆکدا لێکۆڵینەوەی فرە بوارو فرەدید لەسەر مێژووەکەی ئەنووسرێ و لێکۆڵینەوەی لەبارەوە ئەکرێ، ھەڵبەت ناوەندەکانی توێژینەوەو پڕوپاگەندەی داگیرکەرانیش لە دیدگای دوژمنانەی خۆیانەوە لەبارەیان نووسیووە، وەک چۆن لە دوای کەرتبوون و پەرتبوونی پارتی لە ١٩٦٤ (ھەندێ جار ١٩٦٣ وەک دەستپێکی کەرتبوونەکە دەستنیشان ئەکرێ) ئاراستەی گوتاری باڵە جیابووەوەکە ھەوڵی زۆر جدی بەرفراوان و مەترسیدار درا تا ھەم مێژووی شۆڕشەکەو مێژووی ئەو قۆناخەش لە ڕوانگەیەکی سیاسی و سۆسیۆلۆژیەوە پێچەوانە بکەنەوە، بۆیە ئەو شۆڕشە لە بواری لێکۆڵینەوەو لەسەر نووسین و لەبارەوە نووسینی چاک و خراپەوە، بەشی شێری بەر ئەکەوێ، بەڵام من بۆچوونم وایە سەرەڕای ئەوەش کە لەناوەندە ئەکادیمیەکانیشدا ئاوڕی زۆری لێدراوەتەوەو ھەروەھا پانتاییەکی زۆری لە یادەوەریە چاپکراوو تۆمارکراوەکانی کاراکتەرو بەشداربووانیەوە بەرکەوتووە، بەڵام دڵنیام تا ڕۆژگارێکی دوور نووسین لەبارەیەوە بەردەوام بێ بەجۆرێک کە سەرەباسی نوێ بدۆزێنەوە.

لەیادی ئەمساڵی شۆڕشی ئەیلوولدا، ئەمەوێ (بۆ نموونە) تەنیا سەرەباسی پێکەوە ئاوێتەبووپێشنیاربکەم تا توێژەران و شارەزایان تیشکی زۆرتریان بخەنەسەر:

یەکەم: شۆڕشی ئەیلوول ھەر لە قۆناخی ئامادەکاریەوە تا ١٩٧٥ مەسەلەی ڕێبەرایەتی شۆڕشی یەکلاکرابووەوە بەجۆرێک، کە بارزانی نەمر وەک ڕابەرو سەرکردەی جێ ڕەزامەندی  و جێ متمانەی شۆڕش دەرکەوتبوو. پرسیار لە چۆنیەتی و لەوەی فاکتەرە بابەتی و کەسیەکان چی بوون بۆ ڕەوایەتی دان بە ڕێبەرایەتی بارزانی؟ ئەمە سەرەباسێکی گرنگە، کە ئەبێ توێژینەوەی زۆرتری لەبارەوە بکرێ. لە بنەڕەتدا ئەمە (بۆ ئێستاش) باسێکی پێویستە چونکە پەیوەندییەکی ئۆرگانیکی حاشاھەڵنەگری ھەیە بە چەمکی ڕابەرو لێڤەگەڕ ئەویش لەبەر ڕۆشنایی زانستی سۆسیۆ- سیاسی موتربەکراو بە ھەلومەرجە کۆمەڵایەتیەکانی کوردەواری و ڕەھەندە جیاجیاکانیەوە. لەڕووی کۆمەڵناسی شۆڕشەوە یەکلاکردنەوەی چەمکی شۆڕش و ھێزە کۆمەڵایەتیەکانی و ڕژدتریش چەمکی ڕێبەر گرنگی نەک ھەر تیۆری بەڵکو پراکتیکیشی ھەبووەو (ھەیە). بۆیە یەکلابوونەوەی چەمکی ڕێبەر لەسەرووی ھەر جۆرە ئۆرگانێکی دیکەی حزبی لە شۆڕشی ئەیلوولدا وەک فاکتەرێکی ھێز و بەردەوامی بووە.

دووەم: لە سێ ساڵی یەکەمی شۆڕش دا، بەشێک لە سەرکردایەتی ئەو سەردەمی پارتی، لەژێر کاریگەری بیری لێنینزم لەمەڕ مەسەلەی شۆڕش کەوتنە ھەڵاوێردی چینایەتی چەمکی  شۆڕش بەکردەوە کاریان بۆ ئەوەکرد، کە لەپاڵ چەمکی شۆڕشدا، دژەچەمکی شۆڕشی چەواشە لەبواری پراکتیکدا ناودێر بکەن ئەویش تێگەیشتنە میکانیکیەی کە شۆڕش لەھەبوونی خۆیەوە دژەکەی بەرھەم دێنێ، وەک ووتمان ئەویش شۆڕشی چەواشەیە، کە لەپاڵ ھێنانەپێشی ھەندێ بیانوو ھاوکات پراکتیزەکردنی ھەندێ تاکتیکی شەترەنج ئاسا بۆ خوڵقاندنی ڕووداوێکی مەترسیداری ھاوشێوەی کش مەلیک، کە لە کۆبوونەوەی باڵی دژە بارزانی بەڕاگەیەندراوی ویستیان پڕۆسەی ڕێبەرایەتیکردنی شۆڕش لەلایەن بارزانی نەمرەوە بەلاڕێدا ببەن و پووچەڵی بکەنەوە، کە ئەو گەمەیە لەو دەسپێکەدا زەبرێکی ئەوتۆی بە شۆڕش گەیاندو بەو ھۆیەشەوە شۆڕش و پارتیش دووچاری لێکترازان و دواتر شەڕی براکوژی ببن، کە بەداخەوە تا ئێستاش لە ھەلومەرجی جیاجیای سیاسی و کۆمەڵایەتیدا کاریگەریەکانی ئەو لێکترازانەی ئەوێ دەمێ بە بزووتنەوەی سیاسی کوردستانەوە دیارەو بەرجەستە ئەبێتەوە، بەداخەوە، یەکێک لەو قۆناخانەی کە زەبری کاریگەری بە ستراتیژی باڵای کوردایەتی گەیاند ئەو دۆخە بوو، کە بەیادەوەری یەکەم لێکترازانی شۆڕش لە ڕیفراندۆم و دوای ڕیفراندۆمدا ڕەوتی دژە سەربەخۆیی پیلانی لە سەربەخۆیی گێڕا.

سێیەم: ئەوساو ئێستاشی لەگەڵ بێ، پڕوپاگەندەو بگرە تیۆرسازی و تێزسازی لەبارەی چەمکی لێڤەگەڕ بەتوندی لە ئارادایە، بە ئەندازەیەک، کە ئەو ھەموو ئەزموونەی لە شۆڕشی ئەیلوولەوە کە تا ئەمڕۆ لەوبارەوە لای ھەموومان کەڵەکەبووە بایی ئەوە ناکا کە لای ئەو ئاراستە دژە سەربەخۆییەدا گرنگی حاشاھەڵنەگری ڕابەرو لێڤەگەر بۆ کوردایەتی و دواجار بۆ سەربەخۆیی کوردستان چ زەرورەتێکی مەزنی ھەیە.




دوایین هەواڵەکان

پەیامی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە

FRIDAY, 11 SEPTEMBER 2026 22:09:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٢٢)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن، ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی دەروازە کرد.

 

شرۆڤەیەکی جیاواز بۆ شۆڕشی ئەیلوول.. لە یادکردنەوەوە بۆ ھۆشیاریی نەتەوەیی و پاراستنی دەستکەوتەکان

FRIDAY, 11 SEPTEMBER 2026 21:09:00

دکتۆر عرفان عەزیز

 
شۆڕشی ئەیلوول وەرچەرخانێکی مێژوویی لە ناسنامە و تێکۆشانی گەلی کورددا

FRIDAY, 11 SEPTEMBER 2026 20:09:00

پەری عومەر خەیلانی 

 
فراکسیۆنی پارتی لە یادى ٦٥ ساڵەی شۆڕشی ئەیلوولدا: پاراستنی قەوارەی هەرێم و یەکڕیزیی نێوماڵی کورد ئەركی لەپێشینەمانە

FRIDAY, 11 SEPTEMBER 2026 16:09:00

ھەولێر-KDP.info- بە بۆنەی ٦٥ ساڵەی ھەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە، فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە شۆڕشی ئەیلوول ئیرادەی گەلێکی ستەملێکراوی گۆڕی بۆ شۆڕشێکی سەرتاسەری، ھەروەھا فراکسیۆنی پارتی پەیمان نوێ دەکاتەوە بۆ بەردەوامبوون لە تێکۆشان و پاراستنی یەکڕیزیی نێوماڵی کورد و دەستکەوتە نەتەوەییەکان.

 
دە ساڵ جارێک...

FRIDAY, 11 SEPTEMBER 2026 16:09:00

زکری مووسا



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact