Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 SEP 2026 12:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

لە ھەولێر یادی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەرز ڕاگیرا
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٠ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦، لە بارەگای مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پارتی مەراسیمێک بە بۆنەی بەرزڕاگرتنی یادی ٦٥ ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بەڕێوەچوو. 

مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی بەرپرسی مەکتەب، پارێزگاری هەولێر، یاریدەدەرانی بەرپرسی مەکتەب، بەرپرسی لقەکان، ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای تێکۆشەران، دەزگای باڵای ئەیلول و گوڵان، و فەرماندەیی هێزەکانی خەبات بەڕێوەچوو.

لە میانی مەراسیمەکەدا، تیشک خرایە سەر قۆناغە جیاوازەکانی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلول بە ڕابەرایەتیی "بارزانی نەمر" و جەخت لەوە کرایەوە کە شۆڕشی ئەیلوول بڕوا و متمانەبەخۆبوونی لە ناخی هەموو تاکێکی کوردستانیدا ڕواند، و بووە وانەیەکی مێژوویی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زوڵم، ستەم، داگیرکاری و نادادپەروەری، و ڕاگەیەندرا کە ورە و خۆڕاگریی گەلی کورد لەو خەباتە مەزنەوە سەرچاوەی گرتووە.

هەر لەم چوارچێوەیەدا، ئاماژە بە ڕێککەوتنامەی مێژوویی ١١ی ئادار کرا وەک یەکێک لە گەورەترین دەستکەوتە سیاسییەکانی ئەو شۆڕشە وەسفکرا، کە تێیدا حکومەتی ئەوکاتی عێراق ناچار بوو دان بە بەشێک لە مافە ڕەواکانی گەلی کورددا بنێت.

هاوکات ئەوەش خرایە ڕوو کە قەوارەی ئێستای هەرێمی کوردستان، لە حکومەت، پەرلەمان و دەزگا فەرمییەکان، بەرهەم و درێژەپێدەری ئەو بناغە پتەوەن کە لە سایەی شۆڕشی ئەیلول و خوێنی گەشی شەهیداندا داڕێژراون.

لە کۆتایی مەراسیمەکەدا، بە ڕێز و پێزانینێکی زۆرەوە یادی شەهیدانی سەربەرزی شۆڕشی ئەیلوول و سەرجەم شەهیدانی ڕێگای ڕزگاریی کوردستان بەرز ڕاگیرا، و دووپات لەسەر پاراستنی دەستکەوتە نەتەوەییەکان و پێزانینی بەردەوام بۆ خەباتی پێشمەرگە قارەمانەکان کرایەوە..

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: بە پێزانینەوە یادی هەموو پێشمەرگە و تێکۆشەرانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دەکەینەوە

FRIDAY, 11 SEPTEMBER 2026 10:09:51

هەولێر -KDP.info- بە بۆنەی شەست و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی کوردستان کرد و تێیدا جەختی لە یەکدەنگیی لایەنەکان لە پێناو پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێم کردەوە.

 
پەیامی سەرۆك بارزانی لە ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول

FRIDAY, 11 SEPTEMBER 2026 10:09:07

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی شەست و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی ئاراستەی جەماوەری کوردستان و خەباتکارانی ڕێبازی نیشتمانی کرد و تێیدا جەختی لەوە کردەوە کە شۆڕشی ئەیلوول هەڵقوڵاوی ئیرادە، باوەڕبەخۆبوون و شکۆی مرۆڤی کوردستانی بوو.

 
هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بووە هەوێنی بەهێزبوونی ئیرادەی ئافرەتان

FRIDAY, 11 SEPTEMBER 2026 09:09:24

زریان فاتیح

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دۆخی وڵات تاوتوێ ده‌که‌ن

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 21:09:44

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٩/١٠، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ھەیبەت ئەلحەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندی یاوەری کرد کە ژمارەیەک لە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بوون و بۆ پێشکەشکردنی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، سەردانی ھەولێریان کردووە.

 
پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بەبۆنەی (٦٥)ەمین ساڵیادی ھەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی یادی ٦٥ ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکات و تێیدا جەخت لەسەر پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێم و بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی بارزانیی نەمر دەکاتەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact