Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 11 SEP 2026 12:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری پێشمەرگە: ئەمڕۆ پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە کۆتاییهات
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: ئەمڕۆ بە شانازییەوە، مژدەیەکی مێژوویی و دەستکەوتێکی مەزن ڕادەگەیەنین کە خەونی لەمێژینەی گەلەکەمان بووە؛ پرۆسەی یەکخستنەوە و ڕێکخستنەوەی تەواوەتیی هێزەکانی پێشمەرگە لە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دوای چەندین ساڵ تێکۆشان، هەوڵدانی بەردەوام و وەک یەک تیمی پێکەوەیی لە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ فەرماندەی فەرماندەیی هێزەکانی حەفتا و هەشتا کە هاوکار و ڕێگەخۆشکەربوون، توانیمان سەرجەم بەربەست و گرفتە کەڵەکەبووەکان تێپەڕێنین. ئێمە لە وەزارەتی پێشمەرگە هەموو توانای خۆمان بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسە نیشتمانییە تەرخان کرد، تا گەیشتین بەم دەرئەنجامە باڵایەی کە ئەمڕۆ هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ بە پرۆسەیەکی ورد، سەربازییانە و پلان بۆ داڕێژراو یەکخرانەوە. لە چوارچێوەی ئەم چاکسازییە ڕیشەییەدا، تەواوی هێزەکان لەسەر ئاستی یەک فەرماندەیی وکۆنترۆڵ ، (لیواو فیرقەو فەرماندەیی دەڤەر)  ڕێکخرانەوە. 

وەزیری پێشمەرگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیەنێین کە هەردوو دەڤەری فەرماندەیی سەربازی بە فەرمی دەستبەکار دەبن. ئەمە دەستکەوتێکی مێژووییە و هەرێمی کوردستان دەبێتە خاوەنی سوپایەکی یەکگرتوو و سەردەمیانە ، لە ژێر فەرماندەیی ڕاستەوخۆی وەزارەتی پێشمەرگەدا.

راشیگەیاند ئەم دەستکەوتە گەورەیە ئەنجامی پاڵپشتیی ڕاستەوخۆ و بەردەوامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکوومەت و جێگری سەرۆکی حکوومەت بووە، لەگەڵ ڕۆڵی گرنگ و باڵای هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە چوارچێوەی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوانماندا. ستایشی بێپایانی هاوکارییەکانیان دەکەین و داوایان لێدەکەین لە قۆناغی داهاتوودا، بە شێوازێکی جیاوازتر بەردەوام بن لە پشتیوانیکردنی هێزی پێشمەرگەی یەکگرتووی کوردستان.




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی: بە پێزانینەوە یادی هەموو پێشمەرگە و تێکۆشەرانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول دەکەینەوە

FRIDAY, 11 SEPTEMBER 2026 10:09:51

هەولێر -KDP.info- بە بۆنەی شەست و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی کوردستان کرد و تێیدا جەختی لە یەکدەنگیی لایەنەکان لە پێناو پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێم کردەوە.

 
پەیامی سەرۆك بارزانی لە ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول

FRIDAY, 11 SEPTEMBER 2026 10:09:07

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی شەست و پێنجەمین ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی ئاراستەی جەماوەری کوردستان و خەباتکارانی ڕێبازی نیشتمانی کرد و تێیدا جەختی لەوە کردەوە کە شۆڕشی ئەیلوول هەڵقوڵاوی ئیرادە، باوەڕبەخۆبوون و شکۆی مرۆڤی کوردستانی بوو.

 
هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول بووە هەوێنی بەهێزبوونی ئیرادەی ئافرەتان

FRIDAY, 11 SEPTEMBER 2026 09:09:24

زریان فاتیح

 
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، دۆخی وڵات تاوتوێ ده‌که‌ن

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 21:09:44

ھەولێر-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٦/٩/١٠، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ھەیبەت ئەلحەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و شاندی یاوەری کرد کە ژمارەیەک لە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بوون و بۆ پێشکەشکردنی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، سەردانی ھەولێریان کردووە.

 
پەیامی مەکتەبی سیاسیی پارتی بەبۆنەی (٦٥)ەمین ساڵیادی ھەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی یادی ٦٥ ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەکات و تێیدا جەخت لەسەر پاراستنی قەوارەی دەستووریی هەرێم و بەردەوامبوون لەسەر ڕێبازی بارزانیی نەمر دەکاتەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact