Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 10 SEP 2026 12:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

وەزیری ناوخۆ: نابێت دوای کشانەوەی هاوپەیمانان کەلێنی ئەمنی لە عێراق و هەرێم دروست ببێت
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هێزەكانی هاوپەیمانان ڕێكارەكانی كشانەوەیان لە هەرێمی كوردستان دەست پێ‌ كردووە، بۆیە نابێت ڕێگە بدەین كەلێنی تەناهی دروست بێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 10ـی ئەیلوول، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  ''نابێت دوای كشانەوەی هاوپەیمانان بۆشایی تەناهی لە عێراق دروست ببێت، ئێستا هێزەكانی هاوپەیمانان ڕێكارەكانی كشانەوەیان دەست پێ‌ كردووە.

وەزیری ناوخۆ زیاتر گوتی، ''بۆ بودجە گفتوگۆ هەیە، داواكەی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی داهاتی فیدراڵی یاسایی و ڕەوایە.

لەبارەی پرۆسەی بەرهەمهێنانی نەوت ئاشكرای كرد، ''بەشێك لە كۆمپانیاكانی نەوت دەستیان بە كاركردن كردووەتەوە، هەروەها كۆمپانیاكانی نەوت داوای گەرەنتی پاراستن لە حكوومەتی عێراق دەكەن.

ئاماژەی بەوەش كرد، ''پێویستە دۆخی شنگال ئاسایی بكرێتەوە، بۆ ئەوەی دەست بە ئاوەدانكردنەوەی قەزاكە بكرێت، دانانی قایمقامێكیش هەنگاوێكی باش دەبێت.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا دەکات

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 12:09:57

هەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/9/10، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ جێگری ئەدمیراڵ بەڕێز ئێدوارد ئالگرین، ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و شاندێکی یاوەری كۆبووه‌وه‌ كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان و ڕاوێژكارانى سه‌ربازى پێكهاتبوو.

 
بەرپرسی لقی ٢٣ بۆ KDP.info: دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ بەرهەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلولن

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 11:09:16

گوێڕ-KDP.info- بە ئامادەبوونی پێشمەرگە دێرینەکان، خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و بەرپرسانی حزبی و حکوومی و سەربازی، لە سنووری ناحیەی گوێڕ مەراسیمێکی شایستە بەبۆنەی یادی ٦٥ ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بەڕێوە چوو.

 
١١ی ئەیلوول شۆڕشی ئیرادەی سیاسیی گەلێک لە پێناو ماف، ئاشتی و دیموکراسی

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 11:09:08

شێرکۆ حەبیب

 
خۆشین حاجی بۆ KDP.info: توانای ئابووریی ئافرەتانی سۆران لە کەرتی خانوبەرەدا بەهێز دەکەین

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 10:09:27

سۆران-KDP.info- لە هەنگاوێکی نویێ بێبەرامبەردا بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی کار و ڕاکێشانی ئافرەتان بۆ نێو سێکتەری ئابووری، یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان خولێکی نایابی پسپۆڕی لە بواری خانوبەرە و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان بۆ ئافرەتانی سەرانسەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردەوە.

 
پارتی و کۆمەڵی دادگەریی جەختیان لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندییەکانیان کردەوە

WEDNESDAY, 09 SEPTEMBER 2026 22:09:00

​هەولێر-KDP.info- بەرپڕسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەھێزکردنی ھەماھەنگیی نێوان ھەردوو لایەن کرایەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact