Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 10 SEP 2026 12:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

١١ی ئەیلوول شۆڕشی ئیرادەی سیاسیی گەلێک لە پێناو ماف، ئاشتی و دیموکراسی
| KDP.info


شێرکۆ حەبیب

لە مێژووی گەلاندا هەندێک مێژوو هەن تەنها مێژوویەکی ئاسایی نین، بەڵکوو دەبنە خاڵی وەرچەرخان لە بیرکردنەوە و هەستی سیاسیی نەتەوەیەکدا. ١١ی ئەیلوولی ١٩٦١ یەکێکە لەو ڕۆژانەی کە لە مێژووی نوێی کورددا مانایەکی تایبەتی هەیە.

گرنگیی ١١ی ئەیلوول تەنها لە دەستپێکردنی شۆڕشێکدا نییە، بەڵکوو لەوەدایە کە ئیرادەی سیاسیی کوردی بە شێوەیەکی بەهێز خستە بەردەم هاوکێشەی سیاسیی عێراق و پرسیاری مافی کوردی کردە بابەتێکی سەرەکی لە ناو پڕۆسەی سیاسیی وڵاتدا.

ئەو ڕۆژە پرسیارێکی گرنگی خستە بەردەم دەسەڵاتی ناوەندی:

ئایا عێراق دەتوانێت بەبێ ماف و هاوبەشیی ڕاستەقینەی کورد، دەوڵەتێکی جێگیر و دیموکراسی بێت؟ ئەم پرسیارە، بە تێپەڕبوونی ساڵان، هێشتا گرنگیی خۆی لەدەست نەداوە.

بارزانیی نەمر، لە شۆڕشەوە بۆ ستراتیژی

١١ی ئەیلوول بە ناوی مستەفا بارزانیی نەمر گرێدراوە، بەڵام بارزانی تەنها سەرکردەیەکی سەربازی نەبوو، ئەو بە باشی تێگەیشتبوو کە کێشەی کورد تەنها بە چەک چارەسەر ناکرێت، هەروەها تێگەیشتبوو کە پشتبەستن بە هێزی دەرەکی نابێت ببێتە جێگرەوەی توانای ناوخۆیی و یەکڕیزیی کورد، لە نێوان خەبات، گفتوگۆ، دیپلۆماتی و خۆڕاگریدا، بارزانی توانی کێشەی کورد لە سنووری شاخ و مەیدانی جەنگ تێپەڕێنێت و بیکاتە بابەتێکی سیاسیی گرنگ لە عێراق و دەرەوەی عێراق.

ئەمە یەکێک بوو لە گەورەترین دەستکەوتە سیاسییەکانی شۆڕشی ئەیلوول، ئەوەی کە پرسی کورد تەنها بە شێوەی کێشەیەکی سەربازی نەما، بەڵکوو بوو بە پرسیارێکی سیاسی کە دەسەڵاتی ناوەندی ناچار بوو لەگەڵیدا مامەڵە بکات.

ئەیلوول تەنها شۆڕشی چەک نەبوو

هەڵەیەکە ئەگەر ١١ی ئەیلوول تەنها لە ڕوانگەی سەربازییەوە بخوێنینەوە، شۆڕش لە بنەڕەتدا دەربڕینی داواکارییەکی سیاسی و نەتەوەیی بوو، داواکاریی ئەوەی کە کورد لە عێراقدا تەنها پێکهاتەیەکی دانیشتوو نەبێت، بەڵکوو هاوبەشیی ڕاستەقینەی بڕیار و بەڕێوەبردنی وڵات بێت، لەو قۆناغە قورسەدا، شۆڕش تەنها بەرەنگاریی سەربازی نەکرد، بەڵکوو هەوڵ درا بۆ دروستکردنی ڕێکخستن و دامەزراوە و بەڕێوەبردنی ژیان لە ناوچەکانی ژێر کاریگەری و دەسەڵاتی شۆڕش، وەک دامو دەزگاکانی یاسا، فێرکردن، ڕاگەیاندن، تەندورستی ….هتد، بەم شێوەیە، ئەیلوول تەنها شۆڕشی جەنگێک نەبوو بۆ بەرگری لە ماف، بەڵکوو قۆناغێک بوو لە گەشەپێدانی بیرکردنەوەی سیاسیی کورد و گۆڕینی شێوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پرسی کورد لە عێراق.

وانەی ئەیلوول بۆ ئەمڕۆ

٦٥ ساڵ بەسەر ئەو ڕۆژەدا تێپەڕیوە، بەڵام وانەکانی ئەیلوول هێشتا بەهادارن و دەتوانن بۆ ئەمڕۆش خوێندنەوەیەکی گرنگ بن.

یەکەم:

هیچ پڕۆژەیەکی نەتەوەیی بەبێ یەکڕیزی و توانای ناوخۆیی بەهێز ناتوانێت بەردەوام بێت.

دووەم:

پەیوەندییە دەرەکییەکان دەبێت خزمەتی بەرژەوەندیی نەتەوەیی بکەن، نەک ببنە جێگرەوەی توانای ناوخۆیی.

سێیەم:

گفتوگۆ و دانوساندن نیشانەی لاوازی نییە، بەڵکوو بەشێکە لە سیاسەتی پێگەیشتوو و هۆشیاریی سیاسی.

چوارەم:

هیچ ڕێککەوتنێک بەبێ متمانە و جێبەجێکردنی ڕاستەقینە ناتوانێت کۆتایی بە کێشەیەکی قووڵ بهێنێت.

ئەگەر شۆڕشی ئەیلوول لە سەردەمێکدا بە چەک و خەباتی شاخ دەربڕینی ئیرادەی سیاسیی کورد بوو، ئەمڕۆ ئەو ئیرادەیە دەبێت بە دامەزراوە، یاسا، ئابووری، دیپلۆماتی و یەکڕیزیی سیاسی بپارێزرێت.

ئەرکی نەوەی ئەمڕۆ ئەوە نییە شێوازی خەباتی ڕابردوو دووبارە بکاتەوە، بەڵکوو ئیرادە و بەهای خەباتی ڕابردوو بە ئامرازەکانی ئەمڕۆ بگوازێتەوە بۆ داهاتوو. بۆیە، ١١ی ئەیلوول تەنها یادەوەریی شۆڕش نییە، یادەوەریی ئیرادەیە.

ئیرادەی گەلێک کە نەیویست تەنها تەماشاکەری چارەنووسی خۆی بێت، بەڵکوو ویستی خۆی ببێتە بەشدارێکی کاریگەر لە دیاریکردنی داهاتووی خۆی. ١١ی ئەیلوول شۆڕشی ڕابردووە، بەڵام وانەکانی بۆ داهاتوون.

و باشترین ڕێزگرتن لە بارزانیی نەمر و قوربانییەکانی ئەو شۆڕشە، تەنها یادکردنەوەی مێژوو نییە، بەڵکوو پاراستنی ئەو دەستکەوتانە، بەهێزکردنی توانای سیاسی، پاراستنی یەکڕیزیی کورد و بەردەوامبوون لە خەبات بۆ ماف، ئاشتی و دیموکراسییە.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا دەکات

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 12:09:57

هەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/9/10، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ جێگری ئەدمیراڵ بەڕێز ئێدوارد ئالگرین، ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و شاندێکی یاوەری كۆبووه‌وه‌ كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان و ڕاوێژكارانى سه‌ربازى پێكهاتبوو.

 
وەزیری ناوخۆ: نابێت دوای کشانەوەی هاوپەیمانان کەلێنی ئەمنی لە عێراق و هەرێم دروست ببێت

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 11:09:24

هەولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هێزەكانی هاوپەیمانان ڕێكارەكانی كشانەوەیان لە هەرێمی كوردستان دەست پێ‌ كردووە، بۆیە نابێت ڕێگە بدەین كەلێنی تەناهی دروست بێت.

 
بەرپرسی لقی ٢٣ بۆ KDP.info: دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ بەرهەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلولن

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 11:09:16

گوێڕ-KDP.info- بە ئامادەبوونی پێشمەرگە دێرینەکان، خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و بەرپرسانی حزبی و حکوومی و سەربازی، لە سنووری ناحیەی گوێڕ مەراسیمێکی شایستە بەبۆنەی یادی ٦٥ ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بەڕێوە چوو.

 
خۆشین حاجی بۆ KDP.info: توانای ئابووریی ئافرەتانی سۆران لە کەرتی خانوبەرەدا بەهێز دەکەین

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 10:09:27

سۆران-KDP.info- لە هەنگاوێکی نویێ بێبەرامبەردا بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی کار و ڕاکێشانی ئافرەتان بۆ نێو سێکتەری ئابووری، یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان خولێکی نایابی پسپۆڕی لە بواری خانوبەرە و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان بۆ ئافرەتانی سەرانسەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردەوە.

 
پارتی و کۆمەڵی دادگەریی جەختیان لەسەر بەھێزکردنی پەیوەندییەکانیان کردەوە

WEDNESDAY, 09 SEPTEMBER 2026 22:09:00

​هەولێر-KDP.info- بەرپڕسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە شاندێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان کرد، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و بەھێزکردنی ھەماھەنگیی نێوان ھەردوو لایەن کرایەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact