Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 10 SEP 2026 12:14 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق دەكات
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی چوارشەممە 9ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ئیلبروس كوتراشیڤ باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كە بە بۆنەی كۆتایهاتنی بە ئەركەكانی و ماڵئاواییكردنەوە سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو، سوپاسی سەرۆك بارزانی و دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە ماوەی كاركردنیدا هاوكار و هەماهەنگ بوونە لە سەرخستنی ئەركەكانیدا و وێڕای ئاماژەدان بە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان ڕووسیا و گەلی كوردستان ڕاگەیاند كە وڵاتەكەی لە هەموو بارودۆخێكدا بە بایەخەوە سەیری پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەكات و سەقامگیریی هەرێمی كوردستانی بەلاوە گرنگە. پێزانینشی بۆ هەوڵەكانی سەركردایەتیی هەرێمی كوردستان هەبوو كە ڕێگەیان نەداوە هەرێمی كوردستان ببێتە بەشێك لەو كێشە و ئاڵۆزییانەی لە ناوچەكەدا هەیە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی ئاماژەی بە وێستگە گرنگەكانی پەیوەندیی نێوان گەلی كوردستان و ڕووسیا لە سەدساڵی ڕابردوودا دا و دەستخۆشی لە باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق كرد كە لە ماوەی كاركردنیدا ڕۆڵێكی گرنگی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا هەبووە و هیوای سەركەوتنی لە ئەرك و كاری داهاتووی بۆ خواست.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی و گرژییەكانی ناوچەكە و كاریگەرییان لەسەر داهاتوو و سەقامگیریی سەر عێراق و ناوچەكە. هەروەها هەڵسەنگاندنێكی ئەرێنی بۆ پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ و حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە قۆناغی ئێستا كرا.

شایانی ئاماژەپێكردنە لەو دیدارەدا بەڕێز ماكسیم ڕۆبین كونسوڵی ڕووسیا لە هەولێریش ئامادە بوو.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا دەکات

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 12:09:57

هەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026/9/10، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ جێگری ئەدمیراڵ بەڕێز ئێدوارد ئالگرین، ڕاوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا و شاندێکی یاوەری كۆبووه‌وه‌ كه‌ له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسان و ڕاوێژكارانى سه‌ربازى پێكهاتبوو.

 
وەزیری ناوخۆ: نابێت دوای کشانەوەی هاوپەیمانان کەلێنی ئەمنی لە عێراق و هەرێم دروست ببێت

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 11:09:24

هەولێر-KDP.info- وەزیری ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، هێزەكانی هاوپەیمانان ڕێكارەكانی كشانەوەیان لە هەرێمی كوردستان دەست پێ‌ كردووە، بۆیە نابێت ڕێگە بدەین كەلێنی تەناهی دروست بێت.

 
بەرپرسی لقی ٢٣ بۆ KDP.info: دەستکەوتەکانی ئەمڕۆ بەرهەمی شۆڕشی مەزنی ئەیلولن

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 11:09:16

گوێڕ-KDP.info- بە ئامادەبوونی پێشمەرگە دێرینەکان، خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و بەرپرسانی حزبی و حکوومی و سەربازی، لە سنووری ناحیەی گوێڕ مەراسیمێکی شایستە بەبۆنەی یادی ٦٥ ساڵەی شۆڕشی مەزنی ئەیلول بەڕێوە چوو.

 
١١ی ئەیلوول شۆڕشی ئیرادەی سیاسیی گەلێک لە پێناو ماف، ئاشتی و دیموکراسی

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 11:09:08

شێرکۆ حەبیب

 
خۆشین حاجی بۆ KDP.info: توانای ئابووریی ئافرەتانی سۆران لە کەرتی خانوبەرەدا بەهێز دەکەین

THURSDAY, 10 SEPTEMBER 2026 10:09:27

سۆران-KDP.info- لە هەنگاوێکی نویێ بێبەرامبەردا بۆ ڕەخساندنی دەرفەتی کار و ڕاکێشانی ئافرەتان بۆ نێو سێکتەری ئابووری، یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان خولێکی نایابی پسپۆڕی لە بواری خانوبەرە و دەرفەتەکانی وەبەرهێنان بۆ ئافرەتانی سەرانسەری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کردەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact