Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 9 SEP 2026 12:21 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info-  ئەمڕۆ سێشەممە، ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، شاندێکی باڵای حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری بەغدا، بۆ ئەنجامدانی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵ.

شاندەکە پێکهاتووە لە وەزیرانی دارایی و ئابووری و سامانە سروشتییەکان، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و بریکاری وەزارەتی پلاندانان.

بڕیارە شاندەکە سەرەتا لەگەڵ وەزارەتی داراییی فیدڕاڵ و دواتریش لەگەڵ وەزارەتەکانی پلاندانان و نەوت کۆببێتەوە.

ئامانجی سەرەکیی سەردانەکە، بەشداریکردنی ڕاستەوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە ئامادەکردنی ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدڕاڵ بۆ ساڵی داراییی ٢٠٢٧ و جێگیرکردنی پشک و شایستە دەستووری و داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە پرۆژەیاساکەدا.

لە کۆبوونەوەکاندا، شاندی حکوومەتی هەرێم تێڕوانین و داواکارییەکانی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە تەرخانکراوی مووچە و شایستە داراییەکانی مووچەخۆران و پلە و میلاکی وەزیفی، تەرخانکراوی پرۆژەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی پارێزگاکان، تەرخانکراوی بودجەی بەکاربردن و هەروەها دۆسیەی نەوت دەخاتەڕوو.

ئامانج لەم کۆبوونەوانە، گەیشتنە بە تێگەیشتن و ڕێککەوتنێکی هاوبەش لەگەڵ حکوومەتی فیدڕاڵ و جێگیرکردنی ماف و شایستەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدڕاڵی ساڵی ٢٠٢٧دا




دوایین هەواڵەکان

پارێزگاری هەولێر بۆ KDP.info: بۆ وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ پێشبینییەکانمان ئەرێنین

WEDNESDAY, 09 SEPTEMBER 2026 11:09:37

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی دابارین، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگا کۆمەڵێک ئامادەکاری و هەماهەنگیی جدی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان دەست پێ کردووە، بە مەبەستی کەمکردنەوەی مەترسییەکانی لافاو و پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان.

 
شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، ئەمیر دەوڵەتی قەتەر سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

WEDNESDAY, 09 SEPTEMBER 2026 10:09:58

هەولێر-KDP.info- ئەمیری دەوڵەتی قەتەر پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی بارزانی دەکات.

 
یەکێتیی ئافرەتان ئاستەنگەکانی بەردەم ئافرەتان لە کەرتی ئابووریدا دەشکێنێت

WEDNESDAY, 09 SEPTEMBER 2026 10:09:16

هەولێر-KDP.info- لە چوارچێوەی چالاکییە بەردەوامەکانیدا بۆ پاڵپشتیکردنی ئافرەتان و فەراهەمکردنی سەربەخۆییی ئابووری، ناوەندەکانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە شارەکانی کەرکووک و زاخۆ دوو سیمیناری تایبەتیان لەسەر بەهێزکردنی توانای ئابووری و ڕۆڵی ئافرەت لە بازاڕی کاردا ئەنجام دا.

 
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشانگای نێودەوڵەتیی خانووبەرەی لە هەولێر کردەوە

WEDNESDAY, 09 SEPTEMBER 2026 10:09:39

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ـی ئەیلوولی 2026، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، حەفتەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرەی لە هەولێر کردەوە.

 
سوپاسنامەیەك لە سەرۆك بارزانییەوە

TUESDAY, 08 SEPTEMBER 2026 18:09:18

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆک بارزانی لە کۆتایی پرسەی خوالێخۆشبوو (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی) ، سوپاسنامەیەکی راگەیاند.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact