Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 8 SEP 2026 12:13 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

عەبدوڵڵا موهتەدی سەرەخۆشی لە سەرۆك بارزانی دەكات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران پەیامێكی سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد بەهۆی كۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی.

عەبدوڵڵا موهتەدی سەرۆکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا بۆ سەرۆك بارزانی رایدەگەیەنێت، بە بۆنەی کۆچی دوایی کەسایەتیی گەورە شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان پێشکەش بە جەنابتان، بنەماڵەی مەرحوومی شێخ عەبدولواحید و هەموو بنەماڵەی گەورەی بارزانی دەکەین.

عەبدوڵڵا موهتەدی لە پەیامە سەرەخۆشییەكەدا هەروەها هیوای تەمەندرێژی و لەشساغی بۆ سەرۆك بارزانی خواستووە.

ڕۆژی هەینی رابردوو رێكەوتی 4ـی ئەیلوولی 2026، عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد، خوالێخۆشبوو برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی و هەروەها نەوەی ڕێبەری ئایینی و نیشتمانی شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو.




دوایین هەواڵەکان

مستەفا هیجری سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

TUESDAY, 08 SEPTEMBER 2026 12:09:19

هەولێر-KDP.info- سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی  سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.

 
سبەی 250 کۆمپانیای جیهانی لە هەولێر کۆدەبنەوە و دەرگای دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتیان دەکرێتەوە

TUESDAY, 08 SEPTEMBER 2026 09:09:54

هەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی چوار شەممە، 9ـی ئەیلوولی 2026، گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتیی خانووبەرە بە بەشداری سەدان کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە شاری هەولێر بکرێتەوە.

 
وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمارات سەرەخۆشی لە سەرۆکی حکوومەت دەکات

MONDAY, 07 SEPTEMBER 2026 15:09:20

ھەولێر-KDP. info-  ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 9/6 مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیماراتەوە پێگەشت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی دەکات

MONDAY, 07 SEPTEMBER 2026 15:09:16

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی  دووشەممە 7ی ئەیلوولی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز سەید عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی کرد.

 
بریکاری وەزارەتی پەروەردە بۆ KDP.info باسی ناردنی نمرەی پۆلی ١٢ و دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن دەکات

MONDAY, 07 SEPTEMBER 2026 14:09:00

ھەولێر-KDP.info- بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی، چاوەڕێ دەکرێت دوای ١٠ی مانگ نمرەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕەوانە بکرێت و لەم مانگەش زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact