هەولێر-KDP.info- بڕیارە سبەی چوار شەممە، 9ـی ئەیلوولی 2026، گەورەترین پێشانگای نێودەوڵەتیی خانووبەرە بە بەشداری سەدان کۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی لە شاری هەولێر بکرێتەوە.
د. محەممەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەبارەی كردنەوەی پێشانگاكە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، "زیاتر لە 250 کۆمپانیا لە 16 وڵاتی جیهان بەشداری تێدا دەکەن، لەنێویاندا تورکیا، ئێران، ئیمارات، سعوودییە، ئەڵمانیا، چین، ئیتاڵیا، یۆنان، ئیسپانیا و چەندین وڵاتی دیکە هەن، پێشانگاکەش بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
د. محەممەد شوکری گوتیشی، "ئامانجی پێشانگاکە نمایشکردنی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونە، هاووڵاتییان دەتوانن ڕاستەوخۆ لەگەڵ کۆمپانیاکان کۆببنەوە و یەکەی نیشتەجێبوون بە شێوازی قۆناخدار یان بە پارەی کاش هەڵبژێرن، هەروەها ئەم پێشانگایە ژینگەیەک بۆ بازرگانان و وەبەرهێنەران دەڕەخسێنێت تاوەکو گرێبەستی هاوبەش ببەستن و سەرمایەی بیانی ڕابکێشن.
سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان هەروەها گوتی، "لە ساڵانی رابردوودا زۆرترین دەرفەتی کار بۆ گەنجان و شارەزایان لە پێشانگاکە ڕاگەیەنراوە، هاووڵاتییان دەتوانن لە کاتی سەردانیکردنی پێشانگاکەدا، پوختەی ژیاننامەیان پێشکەش بە کۆمپانیاکان بکەن بۆ بەدەستهێنانی هەلی کار.