Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 7 SEP 2026 12:11 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق پەیامێکی هاوخەمی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات و تێیدا سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوایی برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی ڕادەگەیێنێت.

باسم بەدری سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە پەیامە هاوخەمییەكەدا بۆ سەرۆك بارزانی نووسیویەتی، بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی عەبدولواحید بارزانی براگەورەی بنەماڵەکەتانم پێگەیشت.

باسم بەدری لە پەیامەكەدا هەروەها نووسیویەتی، سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەکەی دەکەم و لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی کۆچکردوو بخاتە بەر سێبەری ڕەحمەتی خۆی و بە بەهەشتی بەرین شادی بکات، هەروەها سەبووری و دڵنەوایی بە بنەماڵە و کەسوکاری بدات.

عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، براگەورەی بنەماڵەی بارزانی و نەوەی ڕێبەری ئایینی و نیشتمانی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی، ڕۆژی هەینی ڕابردوو رێكەوتی 4ـی ئەیلوولی 2026 بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.




دوایین هەواڵەکان

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان و سه‌رۆکی ڕه‌وتی حیکمه‌ دۆخی‌عێراق تاوتوێ ده‌که‌ن

MONDAY, 07 SEPTEMBER 2026 11:09:51

هەولێر-KDP.info- بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 2026/9/7، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز سەید عەممار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندێكی یاوەری کرد.

 
ئەمینداری گشتیی حزبی موتەحیدون پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

MONDAY, 07 SEPTEMBER 2026 09:09:38

هەولێر-KDP.info- سەرۆك بارزانی پەیامێكی هاوخەمی لە ئەمینداری گشتیی حزبی موتەحیدون پێ گەیشت بەهۆی كۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی و نەوەی ڕێبەری ئایینی و نیشتمانی شێخ عەبدولسەلام بارزانی.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن لە زاخۆ ڕێز لە ھۆزانڤانی کورد (مستەفا حسێن) دەگرێت

MONDAY, 07 SEPTEMBER 2026 00:09:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک ڕێوڕەسمێکی شایستەی ڕێزلێنانی بۆ هۆزانڤان و پێشمەرگەی دێرین، مستەفا حسێن، لە شاری زاخۆ ڕێکخست.

 
د.عەلی قەرەداغی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

SUNDAY, 06 SEPTEMBER 2026 14:09:12

ھەولێر-KDP. info-  سەرۆکی یەکێتیی زانایانی ئیسلامی لە جیهان لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی، هاوخەمی خۆی بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید بارزانی دەربڕی و ئاماژەی بەوە کرد، کە خوالێخۆشبوو کەسایەتییەکی ناسراو بووە بە تەقوا و کاری چاکە.

 
سەرۆکی ئیمارات سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

SUNDAY, 06 SEPTEMBER 2026 13:09:48

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و جێگرانی، بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، سەرەخۆشییان ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact