هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەبۆنەی کۆچی دواییی کەسایەتیی دیار و ناسراو، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید بارزانی، پرسەنامەیەکی هاوخەمی و سەرەخۆشیی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد.
ئەمەش دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسیی بۆ سەرۆک بارزانی:
بەڕێز جەنابی سەرۆک بارزانی
دڵتەنگ و خەمباربووین بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتیی دیار و ناسراو، خوالێخۆشبوو (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی). بە دڵێکی پڕ لە خەمەوە، هاوسۆزی و هاوخەمیی خۆمان و هەڤاڵانی کۆمیتەی ناوەندی و پارتیمان ئاراستەی جەنابتان و بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری بارزانی و سەرجەم دڵسۆزانی نیشتمان و ڕێبازی پیرۆزی بارزانی دەکەین.
لەدەستدانی ئەو کەسایەتییە پێگە بەرزە وەک نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی نەمر (شێخ عەبدولسەلام بارزانی)، خەم و کۆستێکی گەورەیە بۆ ئێمە و بۆ هەموو لایەک. دووبارە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان دووپات دەکەینەوە و هیواخوازین تەمەنی جەنابتان درێژ بێت و دووربن لە خەم و ناخۆشی دیکە، لە خوای گەورە داواکارین ڕۆحی پاکی کۆچکردوو بخاتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
اناللە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٦