هەولێر -KDP.info- دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، بەبۆنەی کۆچی دواییی کەسایەتیی دیار خوالێخۆشبوو عەبدولواحید بارزانی، پرسەنامەیەکی هاوخەمیی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد.
ئەمەش دەقی پرسەنامەکەی ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان:
بەڕێز کاک مەسعود بارزانی
سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان
سڵاوێکی گەرم...
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ئامۆزای بەڕێزتان، خوالێخۆشبوو (عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی)مان پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی جەنابتان و تەواوی ئەندامانی خانەوادە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، لەم ساتە سەختەدا خۆمان بە هاوبەشی خەم و پەژارەتان دەزانین.
لە پەروەردگاری مەزن داواکارین، ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و جێگەی بەهەشتی بەرین بێت، هەروەها سەبووری و دڵنەوایی بە جەنابتان و خێزانی خوالێخۆشبوو ببەخشێت.
دانا ئەحمەد مەجید
ڕێکخەری گشتی