Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 6 SEP 2026 12:10 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

قاسم ئەعرەجی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات
| KDP.info


بەغدا-KDP.info-  راوێژکاری ئەمنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامێکی هاوخەمیدا بۆ سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دواییی شێخ عەبدولواحید بارزانی دەربڕی.

شەممە 5ـی ئەیلوولی 2026، قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئەمنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیامەکەیدا رایگەیاند: "بە خەم و پەژارەیەکی زۆر قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دواییی شێخ عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان پێگەیشت.

قاسم ئەعرەجی نووسیویەتی: لە ناخی دڵمانەوە سەرەخۆشی و هاوسۆزیی راستەقینەی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بارزانی دەکەین، لە پێشەنگی هەمووشیانەوە براکەمان سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان."

ئەعرەجی لە درێژەی پرسەنامەکەیدا ئاماژەی داوە، "لە خوای گەورە و باڵادەست داواکارین کۆچکردوو بە بەزەیی و لێخۆشبوونی فراوانی خۆی دابپۆشێت، و سەبووری، ئارامی و باشترین دڵنەواییش بە بنەماڵە، کەسوکار و سەرجەم ئازیزانی ببەخشێت."




دوایین هەواڵەکان

دانا ئەحمەد مەجید پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

SUNDAY, 06 SEPTEMBER 2026 12:09:43

هەولێر -KDP.info- دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، بەبۆنەی کۆچی دواییی کەسایەتیی دیار خوالێخۆشبوو عەبدولواحید بارزانی، پرسەنامەیەکی هاوخەمیی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد.

 
بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێکی سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات

SATURDAY, 05 SEPTEMBER 2026 21:09:00

ھەولێر-KDP.info- بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی سەرەخۆشی و ھاوخەمی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد، بەھۆی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.

 
هەیبەت حەلبووسی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

SATURDAY, 05 SEPTEMBER 2026 21:09:00

ھەولێر-KDP.info- ھەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەبۆنەی کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.

 
بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەرەخۆشی لە شاعیری بەناوبانگی کورد (لەتیف ھەڵمەت) دەکات

SATURDAY, 05 SEPTEMBER 2026 20:09:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەو سەرەخۆشی ئاراستەی شاعیری بەناوبانگی کورد (لەتیف ھەڵمەت) دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی ھاوژینیان.

 

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

SATURDAY, 05 SEPTEMBER 2026 15:09:38

بەغدا-KDP. info-  سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پەیامێکدا پرسە و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی و هاوخەمیی قووڵی خۆی دەربڕی.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact