بەغدا-KDP. info- ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی بۆ کۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، پەیامێکی ھاوخەمی بۆ سەرۆک بارزانی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
بە داخ و پەژارەیەکی زۆر و خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی برا گەورەی بنەماڵەی بارزانی، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی مان پێگەیشت.
بۆ ئەم کۆستە ئازاربەخشە پرسە و هاوخەمیی قووڵی خۆمان ئاراستەی برای ئازیز سەرۆک بارزانی و بنەماڵە بەڕێزەکەی دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە کۆچکردوو بخاتە بەر رەحمەتی فراوانی خۆی و بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات، هەروەها سەبووری و دڵنەوایی بە کەسوکار و ئازیزانی ببەخشێت.
ئەیاد عەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی