هەولێر-KDP.info- هاوپەیمانیی عەزم لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا بۆ سەرۆک بارزانی، هاوخەمی و پرسەی خۆی بۆ کۆچی دواییی عەبدولواحید بارزانی دەربڕی.
ڕۆژی هەینی 4ـی ئەیلوولی 2026، هاوپەیمانیی عەزم لە پەیامەکەیدا بۆ سەرۆک بارزانی رایگەیاند، "بە خەم و پەژارەیەکی زۆر قووڵەوە، هەواڵی کۆچی دواییی برای گەورەتان، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانیمان پێگەیشت. بەم بۆنە خەمناکەوە، گەرمترین سەرەخۆشی و هاوسۆزیی دڵسۆزانەی خۆمان ئاراستەی بەڕێزتان و تەواوی بنەماڵە و کەسوکاری کۆچکردوو دەکەین."
لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە، "لە خودای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و لێخۆشبوونی فراوانی خۆی شاد بکات و لە بەهەشتی بەریندا جێگەی بکاتەوە، هاوکات سەبووری و دڵنەواییش بە بنەماڵە، کەسوکار و سەرجەم دۆست و ئازیزانی ببەخشێت.