ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، خوالێخۆشبوو، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاکەخوازی و لە ھەمانکاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو.
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
ۆبَشِّڕ الصَّابِڕینَ اڵّژِینَ إِژَا أَصَابَتْەُم مُّصِیبَەٌ قَالُوا إِنَّا لِڵّەِ ۆإِنَّا إِڵیْەِ رَاجِعُونَ
جەماوەری بەڕێز و خەڵکی خۆشەویستی کوردستان
بە دڵێکی پڕ لە پەژارە و ڕەزامەند بە قەدەری خوای گەورە ڕایدەگەیێنین کە برا گەورەی بنەماڵەکەمان، خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراھیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی ئەمڕۆ ھەینی (٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦) بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
خوالێخۆشبوو، نەوەی ڕێبەری نیشتمانی و ئایینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بوو؛ نموونەی دینداری و خوداپەرستی و چاکەخوازی و لە ھەمانکاتدا کەسایەتیەکی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەکەمان بوو.
لەخودای گەورە داواکارین، ڕۆحی پاکی خوالێخۆشبوو بخاتە بەر سێبەری ڕەحمەتی خۆی و بە بەھەشتی بەرین شاد بکات.
إِنَّا لِڵّەِ ۆإِنَّا إِڵیْەِ رَاجِعُونَ
مسعود بارزانی
٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٦