هەولێر -KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو خاتوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری، هاوسەری شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کرد و هاوخەمیی خۆی بۆ دەربڕین.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
پرسهنامهیهک له سهرۆکی ههرێمی کوردستانهوه
بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو خاتوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری، هاوسەری شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری، سەرەخۆشی لە بنهماڵه و کەسوکاری بهڕێزیان دەکەم، هاوخەمیانم.
لە خوای مەزن داواکارم گیانی خوالێخۆشبوو بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان