هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری، خێزانی شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵەی خوالێخۆشبوو کرد و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو نەزیفە ڕەشید بەگ سیامەنسووری، هەڵگری مێدالیی بارزانیی نەمر و خێزانی شەهید مەلا عەزیز سیامەنسووری دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەی ببەخشێت.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان