دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك ده‌ڵێ "له‌ڕێگه‌ی ماسته‌رپلانێكی سه‌رده‌میانه، دوو شاری گه‌شتیاری له دهۆك دروست ده‌كرێن و ده‌بنه هۆی ڕه‌خساندنی هه‌زاران هه‌لیكار بۆ هاووڵاتییان."
د.هه‌ڤاڵ سدیق، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك به ماڵپه‌ڕێ فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "ماسته‌رپلان بۆ پڕۆژه‌ی چیای زاوا و به‌نداوی دهۆك ئاماده كراوه، به‌پێی ماسته‌رپلانه‌كه هه‌ردوو ناوچه‌كه ده‌بنه شوێنی پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان و دوو شاری گه‌شتیاری سه‌رده‌میانه له چیای زاوا و پشتی به‌نداوی دهۆك دروست ده‌كرێن، پێشتر پڕۆژه‌كانی هاوشێوه به‌چه‌ند قۆناغێك بوو، به‌ڵام له‌و دوو پڕۆژه‌یه ژماره‌یه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ر ده‌توانن به‌شداربن، هه‌ریه‌كە و له پڕۆژه‌یه‌ك له شاره گه‌شتیارییه‌كه به‌شداری بكات."
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك ده‌شڵێت "هه‌ردوو شاره‌كه چه‌ندین پڕۆژه له‌خۆ ده‌گرن، هه‌موو خزمه‌تگوزارییه‌كی شاری مۆدێرنی گه‌شتیارییان تێدایه، شوێنی مانه‌وه و خواردنگه‌ی سه‌رده‌میانه، هه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌ك له شاری گه‌شتیاری سه‌رده‌میانه هه‌بێت له‌و دوو پرۆژه‌یه به‌رده‌ست ده‌بێت."
د.هه‌ڤاڵ سدیق ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "ئه‌نجامدانی ئه‌و دوو پڕۆژه‌یه جگه له‌وه‌ی دیمه‌نێكی جوان و سه‌رده‌میانه به شاری دهۆك و ده‌وروبه‌ری دەبەخشێت، هه‌زاران هه‌لیكار بۆ هاووڵاتییان ده‌ڕه‌خسێنێت، هاوکات وه‌به‌رهێنه‌ری بیانیش ده‌توانن به‌شداری بكه‌ن، به‌گشتی پڕۆژه‌كان ستراتیژین و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ژێرخانی شاری دهۆك ده‌بێت له ڕاكێشانی گه‌شتیار و ڕه‌خساندنی هه‌لیكار، چونكه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتییان ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی ئه‌و دوو شاره ببنه خاوه‌ن كاری خۆیان."
قائید میرۆ