ھەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات و شێخ محەممەد بن راشد، سەرۆکوەزیرانی ئیمارات کۆبوویەوە و سەرکۆنەی ھێرشەکانی سەر ئیماراتیان کرد و جەختیان لە پاراستنی ئارامیی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١-٩-٢٠٢٦ مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری ئەبوزەبی لەگەڵ شێخ محەممەد بن زاید ئال نەھیان، سەرۆکی میرنشینی عەرەبیی یەکگرتوو کۆبووەوە.
لە دیدارێکدا، کە بە بەشداریی شێخ محەممەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆک و سەرۆکوەزیرانی ئیمارات و حاکمی دوبەی بەڕێوەچوو، ھەردوولا سەرکۆنەی ھێرشەکانی ئەم دواییەی سەر ئیماراتیان کرد و پێویستی پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچەکەیان دووپات کردەوە.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەی نێوانیاندا، جەختیان لە گرنگی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئیمارات و فراوانکردنی ھاوکاریی و ھاوئاھەنگیی نێوانیان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. ھاوکات دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.
