ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی دکتۆر عەبدولفەتاح بۆتانی، نووسەر و سەرۆکی پێشووی ئاکادیمیای کوردی بڵاو کردەوە و پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادەکەی و ڕۆشنبیرانی کوردستان کرد.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆک بارزانی.
بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
بەداخێکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ئاکادیمیست و مێژوونووسی کورد و سەرۆکی پێشووی ئاکادیمیای کوردی، دکتۆر (عەبدولفەتاح بۆتان)ـیم پێ گەییشت.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و کەسوکار و دۆستانی خوالێخۆشبوو دکتۆر عەبدولفەتاح بۆتانی و ھەموو نووسەر و ڕۆشنبیرانی کوردستان و ئاکادیمیای کوردی دەکەم و خۆم بە ھاوبەشی خەمیان دەزانم.
لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە ھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦