ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نووسەری ناسراو خوالێخۆشبوو (عەبدولفەتاح بۆتانی) پرسەو سەرەخۆشیی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی مەکتەبی سیاسی پارتی.
بۆ کۆچی دوایی نووسەری ناسراو خوالێخۆشبوو (عەبدولفەتاح بۆتانی)
بە نیگەرانییەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی مامۆستا و نووسەر و سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی خوالێخۆشبوو (د.عەبدولفەتاح بۆتانی)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵەکەتان و سەرجەم نووسەران دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی ئەدیبان و نووسەران و دۆست و ھاوەڵانی ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
١ی ئەیلوولی ٢٠٢٦