ھەولێر-KDP. info- نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بۆ کۆچی دواییی نووسەر، ئەکادیمیست و سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی، خوالێخۆشبوو د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی، پرسەنامەیەکی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:
بۆ کۆچی دواییی نووسەر، ئەکادیمیست و سەرۆکی پێشووی ئەکادیمیای کوردی، خوالێخۆشبوو د. عەبدولفەتاح عەلی بۆتانی، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری بەڕێزیان، ئەکادیمیای کوردی و تەواوی نووسەران و ئەکادیمیستانی کوردستان دەکەم، هاوخەمیانم.
خوالێخۆشبوو تەمەنێک بە دڵسۆزی خزمەتی بە زانست، ڕۆشنبیری و فەرهەنگی کوردی کرد. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میهرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە هەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان