به‌غدا-KDP.info- ڕاوێژكاری ئابووری سه‌رۆكوه‌زیرانی فیدڕاڵ باسی قه‌یرانی دارایی له عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت "چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی چاره‌سه‌ر بكرێت، تاوه‌كو ئه‌و گرفته‌ی هه‌یه بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت چاره‌سه‌ر ده‌بێت، به‌ڵام له‌و ڕێگایانه‌ی دانراون له‌پێشینه‌یان دابینكردنی مووچه‌یه."
د.مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د، ڕاوێژكاری ئابووری سه‌رۆكوه‌زیرانی فیدڕاڵ، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "قه‌یرانی دارایی له عێراق به‌هۆی داخستنی گه‌روی هورمز دروست بووه، چونکە عێراق بۆ لە 90%ی داهات پشت به نه‌وت ده‌به‌ستێت، بۆیه له 28ی شوبات تا ئێستا عێراق پشت به داهاته سه‌ره‌كییه‌كان ده‌به‌ستێت، كه پێش دروستبوونی شه‌ڕ به‌ده‌ستی هێناوه، داهاتی نانه‌وتی و ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به حكوومه‌ت دراوه له یاسای ژماره 6ی ساڵی 2019، وه‌زیری دارایی ده‌توانێت ئه‌و داهاتانه به‌كار بێنێت، كه لای هه‌ندێك داموده‌زگای حكوومه‌ت ماوه بۆ كاری پێویست و له‌ناكاو."
دكتۆر مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د گوتیشی "پڕۆژه‌یاسایه‌ك له په‌رله‌مان هه‌یه، به‌ناوی یاسای قه‌رز و ڕێگه‌پێدان، ده‌توانرێت به‌پێی یاساكه قه‌رزی ده‌ره‌كی بكرێت بۆ پشتگیری له خه‌رجی بودجه و پاره‌یه یه‌ده‌گی بانكی ناوه‌ندی هه‌یه، كه له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانرێت سیوله زیادبێت، كاتێك كه داوای دۆلار ده‌كرێت له ده‌ره‌وه و بازرگانی پێوە ده‌كرێت له‌گه‌ڵ وڵاتان، بۆیه تا ئێستا دیار نیه بڕی قه‌رزه‌كه چه‌نده، به‌پێی كات و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی دارایی بڕه‌كه دیاری ده‌كرێت."
له‌باره‌ی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق بۆ ساڵی 2027، ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گوتی "سنوورێك بۆ خه‌رجییه‌كانی به‌كاربردن، وه‌به‌رهێنان، خه‌رجی سیادی دادەنرێت، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشینان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی له كاره پێشینه‌كانی حكوومه‌ت ده‌بن، بۆ خه‌رجی وه‌به‌رهێنانیش گرنگی به كه‌رتی كاره‌با و شاره‌وانییه‌كان ده‌درێت و سودی لێ وه‌رده‌گرن، بۆیه به‌رمیلێك نه‌وت له‌سه‌ر 60 دۆلار حیساب ده‌كرێت له بودجه‌ی ساڵی داهاتوو، بۆ كورت هێنانیش پشت به بودجه‌ی ساڵی 2025 ده‌به‌سرێت."
بڵند ئیبراهیم