به‌رده‌ڕه‌ش -KDP.info- به‌رپرسی لقی 27ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌رده‌ڕه‌ش گوتی "پلان و به‌رنامه‌ی زۆر باشمان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش خزمه‌تێكی زۆر باشی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ره‌كه بكه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش شه‌و و ڕۆژ كار ده‌كه‌ین و ده‌بینه پردێكی به‌هێز بۆ گه‌یاندنی داواكاری خه‌ڵكی خۆمان."
عه‌لی به‌ندی، به‌رپرسی لقی 27ی پارتی دیموكراتی كوردستان له به‌رده‌ڕه‌ش، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی "ئێستا وه‌كو لقی 27ی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌شێوه‌ی فه‌رمیی له ئاكرێ جیابووینه‌ته‌وه و لیژنه‌ی ناوچه و ڕێكخراوه‌كانی سه‌ر به لقی 27 جیاكراونه‌ته‌وه."
ده‌شڵێت "ئامانج لە كردنه‌وه‌ی لقی 27ی پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش پێشکەشکردنی خزمه‌تی زیاترە بە ده‌ڤه‌ره‌كه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش ناوچه‌یه‌كی فراوانه و خه‌ڵكی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ش شایه‌نی ئه‌وه‌یە خزمه‌تیان بكرێت، ئێمه‌ش هه‌موو هه‌وڵ و تواناكانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌ت بكه‌ین."
بڵند ئیبراهیم