Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 1 SEP 2026 07:46 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گەنجانی دەڤەری بارزان بۆ KDP.info: ژینگەپارێزی لای ئێمە بووەتە نەریت و شێوازی ژیان
| KDP.info


بارزان-KDP.info- گوندنشینان و دانیشتووانی دەڤەری بارزان، پاراستنی سروشت و ژینگەی دەڤەرەکەیان تەنیا وەک ئەرکێکی یاسایی نابینن، بەڵکو کردوویانەتە نەریت، بڕوا و شێوازی ژیانی ڕۆژانەیان. بەجۆرێک، پاراستنی دارستانەکان، سەرچاوەکانی ئاو و ئاژەڵە کێوییەکان بووەتە بەشێکی دانەبڕاو لە کلتووری خەڵکی ناوچەکە.

لەو بارەیەوە سالیحە جبڕەئیل، دانیشتووی دەڤەری بارزان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستان گوتی، "دەڤەری بارزان ناوچەیەکی سروشتیی ناوازەیە کە بە دارستان، چیا، سەوزایی و گیاندارە کێوییەکان دەورەدراوە. ئێمە پاراستنی ئەم سروشتە بە ئەرکی سەرەکیمان دەزانین، لە ڕێگەی بەرگری لە بڕین و سووتاندنی دارەکان، ڕێگریکردن لە پیسکردنی ژینگە و فڕێدانی زبڵ. هاوكات خەڵکی ناوچەکە ڕاوکردنیان بە تەواوی ڕاگرتووە و هێلانە و شوێنی حەوانەوەی ئاژەڵەکان دەپارێزن. ئەم هۆشیارییە بەردەوامە و گیانی هاوکاریی لە نێوان هاووڵاتییاندا بەهێزتر کردووە."

لای خۆشیەوە، ڕەوەند حەسەن، هاووڵاتییەکی تری دەڤەرەکە، ئاماژەی بە ڕەگی مێژوویی ئەم نەریتە کرد و گوتی، "ڕۆحی ژینگەدۆستی لە دەڤەری بارزان دەگەڕێتەوە بۆ ڕێنمایی و ڕێبازەکانی خوالێخۆشبووان (شێخ عەبدولسەلامی بارزانی و شێخ ئەحمەدی بارزانی)، کە پارێزەری سەرسەختی ژینگە بوون. ئەمڕۆش بە سووربوونی کابینەی نۆیەم و هەوڵەکانی مەلا مستەفا بارزانی و پابەندیی خەڵکەکە، ئەنجامە ئەرێنییەکان ڕوون دیارن، بەجۆرێک، ئاژەڵە کێوییەکان و بگرە دڕەندەکانیش بێ ترس دێنە نێو گوندەکان و لەلایەن خەڵکەوە خواردنیان پێ دەدرێت."

ڕەوەند تیشکی خستە سەر هەماهەنگیی دامەزراوەیی و ڕوونی کردەوە کە بە هەماهەنگیی نێوان قائیمقامیەتی مێرگەسۆر و نووسینگەی مەلا مستەفا بارزانی، ئاسانکاریی گەورە بۆ ئاژەڵان کراوە، لەوانە دروستکردنی ڕێگەی تایبەت بە هاتوچۆی گیانداران، بۆتی ئاوخواردنەوە و پاراستنی حەوانگەکانیان، کە بارزانیان کردووەتە نموونەیەکی درەوشاوەی ژینگەپارێزی لە سەرانسەری کوردستاندا.

هاوكات شیپەل فەرهاد، دانیشتووی گوندێکی تری دەڤەرەکە گوتی، "سروشتی پاکی بارزان سامانێکی گرانبەهایە و بە میرات بۆ نەوەکانی داهاتوو دەمێنێتەوە. ناوبراو جەختی کردەوە، "خەڵکی بارزان کەشێکی ئارامیان بۆ گیانداران ڕەخساندووە تا بە ئازادی و بێترس بژین. جێگەی شانازیی گەورەیە بۆ ئێمە کە توانیومانە بەبێ گەڕانەوە بۆ سزا و یاسا توندەکان، ژینگەپارێزی ببه‌ینه‌ ئاستی نەریت و پەیوەندییەکی ئەوەندە جوان لەگەڵ سروشتدا بنیات بنێین."

 

ئەژین غەفار




دوایین هەواڵەکان

لە ساڵیادی دامەزراندنی پارتیدا، لقی ١٨ی ئامێدی شەڕەفی ئەندامێتی دەبەخشێتە سەدان ھاووڵاتی

MONDAY, 31 AUGUST 2026 21:08:00

​ئامێدی-KDP.info- بەبۆنەی ساڵیادی ١٦ی ئاب، ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، زنجیرەیەک چالاکی و ئاھەنگی بەخشینی شەڕەفی ئەندامێتی لە سنووری قەزای ئامێدی بەڕێوەچوون، لە دوایین چالاکیشدا لە شارەدێی شیلادزێ، شەڕەفی ئەندامێتی بەخشرایە ٦٦٣ ھاووڵاتیی ناوچەکە.

ڕاگەیاندنی پارتی پیرۆزبایی یادی ١٣ ساڵەی دامەزراندنی ڕادیۆی کازیوە دەکات

MONDAY, 31 AUGUST 2026 20:08:00

ھەولێر-KDP.info- بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (١٣)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ڕادیۆی کازیوە، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێوەبەر، ستافی بەڕێوەبردن، ھونەرکاران و سەرجەم کارمەندانی ڕادیۆی کازیوە دەکات.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی کاردیناڵ لویس ساکۆ دەکات

MONDAY, 31 AUGUST 2026 18:08:42

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشیی ئاراستەی کاردیناڵ مار لویس ساکۆ، پاتریارکی کەنیسەی کلدانی کرد بەهۆی کۆچی دوایی (لازار ساکۆ)ی برایەوە و تێیدا هاوبەشیی خەمی خۆیان لەگەڵ خانەوادەکەیاندا دەربڕی.

کونسوڵێ گشتییێ نوویێ ئه‌ڵمانیا ئێکەم سه‌ردانا خۆ یا فه‌رمی بۆ پارێزگەها دهۆکێ ئه‌نجام دا

MONDAY, 31 AUGUST 2026 17:08:23

دھۆک-KDP. info-  د. عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگارێ دهۆکێ، پێشوازی ل به‌ڕێز "Christian Oelfke" کونسولێ گشتییێ نوویێ وه‌لاتێ ئه‌ڵمانیا ل هه‌رێما كوردستانێ كر و د کۆبوونەوەکێ دا پیرۆزباهیا دەستبکاربوونا وی وەک کونسوڵێ گشتی لێ کر و هێڤیا سه‌ركه‌فتنێ د ئه‌رکێ وی دا بۆ خواست.

وەزارەتی دارایی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئۆتۆمبێلی میڵد هایبرێد درێژکردەوە

MONDAY, 31 AUGUST 2026 17:08:16

ھەولێر-KDP. info- ئەمڕۆ بە فەرمیی بڕیاردرا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ ئۆتۆمبێلی میڵد هایبرێد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact