Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
MON, 31 AUG 2026 08:20 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق دەکات
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی یەکشەممە 30ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز کلیمێنس زێمتنەر باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە بەڕێز شتیفان ڤێنت بەرپرسی نوێی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا پیرۆزبایی یادی هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی لە سەرۆک بارزانی کرد و هەروەها هاوخەمیی خۆشی بۆ کەسوکاری قوربانییانی هێرشە درۆنی و موشەکییەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە چەند مانگی ڕابردوو ڕاگەیاند. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە ئاڵۆزیی بارودۆخی ناوچەکە جەختی لەوە کردەوە کە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ یەکێتیی ئەوروپا هەمیشە جێگەی بایەخە.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و گرژییەکانی ناوچەکە و  بارودۆخی عێراق لە قۆناغی داهاتوو ئاڵوگۆڕ کرا.

پێشهاتەکانی سووریا و بارودۆخی شنگال و هۆکارەکانی جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی شنگال تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.




دوایین هەواڵەکان

پشتیوان سادق: حکوومەتی هەرێم لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان درێغی ناکات

SUNDAY, 30 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- بە ئامادەبوونی بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە پارێزگای ھەولێر، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لە بارەگای لقی ١٦ بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خرایە سەر دۆخی سیاسی و پڕۆژەکانی حکوومەت و جەخت لە بەردەوامیی خزمەتگوزارییەکان کرایەوە.

 

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەڕێوەبەری دۆسیەی عێراق لە ئەنجوومەنی ئەتلەنتیک دەکات

SUNDAY, 30 AUGUST 2026 17:08:27

ھەولێر-KDP.info-  ڕۆژی یەکشەممە 30ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ڤیکتۆریا تایلەر، بەڕێوەبەری دۆسیەی عێراق لە ئەنجوومەنی ئەتلەنتیک کرد.

هەموو وارسی شەهیدان زەوی وەردەگرن

SUNDAY, 30 AUGUST 2026 17:08:27

دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی پارێزگای دهۆك ده‌ڵێ "بەپێی بڕیاری سەرۆکی حکوومەت، هەموو وارسی شەهیدان سوودمەند دەبن لە وەرگرتنی زەوی.نزیکەی 300 ناوی دیکەش لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران پەسەند کراون." 

 

 

دیلان عه‌بدوڵڵا: ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆ توانیویه‌تی ئاستی سه‌لامه‌تی به‌رز بكاته‌وه‌

SUNDAY, 30 AUGUST 2026 15:08:15

هه‌ولێر-KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆی هه‌رێم ده‌ڵێ "ئه‌و ته‌كنیك و ئه‌ندازانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌ندازه‌ی هاتوچۆ به‌كاریان دێنێ له‌ شه‌قام و ڕێگاكان، ڕۆڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی سه‌لامه‌تی ڕێگاوبانه‌كان.

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی بە بۆنەی بەستنی دووەمین کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان

SUNDAY, 30 AUGUST 2026 14:08:00

ھەولێر-KDP. info-   مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی بەستنی دووەمین کۆنگرەی سەندیکای ئەندازیارانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی راگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتیی:

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact