Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 30 AUG 2026 08:17 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

گەورەترین نەخۆشخانەی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان و عێراق بە ڕێژەی 70٪ تەواو بووە
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  کارەکانی دروستکردنی گەورەترین نەخۆشخانەی تایبەت بە چارەسەری شێرپەنجە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە شاری هەولێر بەردەوامە و تا ئێستا 70٪ـی کارەکانی تەواو بووە، بڕیاریشە پێش وادەی دیاریکراوی خۆی کارەکانی بگەیندرێتە کۆتایی.

ئەم پڕۆژە ستراتیجییە کە توانای لەخۆگرتنی 150 قەرەوێلەی هەیە، لەسەر ڕووبەری 30 هەزار مەتردووجا بونیاد دەنرێت. نەخۆشخانەکە نوێترین تەکنەلۆجیای سەردەم و سەرجەم پشکنینەکان و بەشی فریاکەوتنی خێرای تایبەت بەخۆی تێدا دەبێت.

لەڕووی خزمەتگوزارییە پزیشکییەکانەوە، نەخۆشخانەکە دەبێتە ناوەندێکی گشتگیر و کۆمەڵێکی فراوان لە چارەسەرە پێشکەوتووەکان پێشکەش بە نەخۆشان دەکات؛ کە پێک هاتوون لە چارەسەری نەشتەرگەری، چارەسەری کیمیایی، چارەسەری تیشکی و هەروەها چارەسەرکردن بە تیشکی ناوەکی.

ئەم پڕۆژە گرنگە، بەتەواوی لەلایەن دەستی کاری ناوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێت. پڕۆژەکە لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی 2024ـەوە بەردی بناغەی بۆ دانراوە و هەرچەندە وادەی تەواوبوونی 3 ساڵی بۆ دیاری کرابوو، بەڵام بەهۆی بەردەوامی و خێرایی لە کارکردندا، پێشبینی دەکرێت بەر لەو وادەیە تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە.

 




دوایین هەواڵەکان

مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەهدی زانا و لەیلا زانا دەکات

SATURDAY, 29 AUGUST 2026 23:08:00

هەولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی سەرەخۆشیدا ھاوخەمیی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی سیاسەتمەداری ناسراوی کورد، خوالێخۆشبوو مەھدی زانا ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کرد.

 
پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی مەهدی زانا

SATURDAY, 29 AUGUST 2026 23:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی، بۆ کۆچی دوایی مەھدی زانا، پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی لەیلا زانای ھاوژینی خوالێخۆشبوو و بنەماڵەکەی دەکات و خۆی بە ھاوبەشی خەمیان دەزانێت.

 
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە خاتوو لەیلا زانا و بنەماڵەی مەهدی زانا دەکات

SATURDAY, 29 AUGUST 2026 21:08:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا ھاوخەمیی خۆی بۆ کۆچی دوایی مەھدی زانا، سیاسەتمەداری ناسراوی کورد دەربڕی و سەرەخۆشی لە خاتوو لەیلا زانا و بنەماڵەکەیان دەکات.

 
مەسروور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی نەجیبە شێخ ئەسعەد نەقشبەندی دەکات

SATURDAY, 29 AUGUST 2026 20:08:00

هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ کۆچی دوایی نەجیبە شێخ ئەسعەد نەقشبەندی، ھاوسەری شەھید مەھدی خۆشناو، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی دەکات و خۆی بە ھاوبەشی خەمیان دەزانێت.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی فەڵەستین دەکات

SATURDAY, 29 AUGUST 2026 17:08:38

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی شەممە 29ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز دکتۆر ماهر کرکی کونسوڵی گشتیی فەڵەستین لە شاری هەولێر کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact