هەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا خەمباریی قووڵی خۆی بۆ کۆچی دوایی پاشای نەرویج دەربڕی و سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەی شاهانە و خەڵکی ئەو وڵاتە کرد.
هەینی 28ـی ئابی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی، دڵگران و خەمبار بووم بە بیستنی هەواڵی کۆچی دوایی خاوەنشکۆ شا هاڕاڵدی پێنجەم، پاشای نەرویج.
مەسروور بارزانی لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا دەڵێت، لە ناخی دڵمەوە سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵەی شاهانە و تەواوی گەلی نەرویج دەکەم لەم کاتە سەختە و لەم لەدەستدانە گەورەیەدا، هیوادارم یادەوەری و میراتی بەجێماوی ناوبراو بۆ هەمیشە بە زیندوویی بمێنێتەوە.