Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 27 AUG 2026 07:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

جەنەڕاڵ شنایدەر: بۆ ئایندە لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە پلانی تۆکمە و نوێمان دەبێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و ئیدارە و میرە، پێشوازی لە جەنەڕاڵ گەنتەر شنایدەر، بەڕێوەبەری گشتی ھێزە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا و کۆڵۆنێڵ ئۆستن پیچا، فەرماندەی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریان کرد.

​لە دیدارێکدا، کە بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و ھۆشیاری نیشتمانی و بەڕێوەبەری ھەماھەنگی و پەیوەندییەکان ئامادەبوون، بەڕێوەبەری گشتی ھێزە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا سوپاسی سەرۆکی ئەرکان و تیمی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد بۆ ڕۆڵیان لە کارئاسانی و ھاوکاریکردنی تیمەکانی ئەڵمانیا لە ماوەی کارکردنیان لە گەڵ ھێزی پێشمەرگەدا، جەنەڕاڵ شنایدەر دووپاتی کردەوە کە بۆ ئەرک و کاری نوێی ئایندەیان لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە پلانی تۆکمە و نوێیان دەبێت، ھیوای خواست لە ئەرکی داھاتوو و ئایندەییاندا، بە ھەمان ڕۆحیەت و ئامانجەوە بەردەوام بن لە ھاوکاری و ھەماھەنگی بەردەوام لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگەدا. ھەروەھا ئاماژەی بەوەدا کە لە ھەماھەنگی بەردەوامدا لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵیی عێراق گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی ھاوبەش، بە ئامانجی ڕێکخستنەوەی چوارچێوەی کاری ئایندەی ھێزەکانی ئەڵمانیا بە ھاوتەریبی لەگەڵ تەواوی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە ناوچەکەدا.

لە بەرامبەردا، سەرۆکی ئەرکان ئاماژەی بەوەدا، کە ھێزی پێشمەرگەی کوردستان ھەمیشە بە ئەمەک و سوپاسگوزارییەوە دەڕوانێتە ھاوکاری و پشتیوانیە بەردەوامەکانی وڵاتانی ھاوپەیمانان، ھەروەھا پێزانینی قوڵی خۆی بۆ تیمی ڕاوێژکارانی سوپای ئەڵمانیا دەربڕی کە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕۆڵێکی دیار و کاریگەریان لە بەھێزکردنی توانای سەربازیی ھێزی پێشمەرگەدا گێڕاوە، ھەروەھا جەختی لەسەر ئارەزوو و ئامادەیی بەردەوامی وەزارەتی پێشمەرگە کردەوە بۆ ئاستێکی باڵاتر لە پەرەپێدان و بەھێزکردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەکان لەگەڵ ھێزەکانی ھاوپەیمانان بە گشتی و تیمی ڕاوێژکارانی ئەڵمانیا بە تایبەتی.

​لە کۆتاییدا، سەرۆکی ئەرکان دووپاتی لە بەردەوامی ھاوکارییەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای ئەڵمانیا کردەوە و ڕایگەیاند: ئەم ھەماھەنگیە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی ھەبووە لەسەر بەھێزکردنی ئۆپەراسیۆنەکان، مەشق و ڕاھێنان و سێکتەری میدیا و ھۆشیاری پێشمەرگە، جەختیشی کردەوە کە ھاوکارییەکان دەبنە پاڵپشتیەکی سەرەکی بۆ بەرزکردنەوەی توانای مرۆیی و لوجستی و خێراکردنی ھەنگاوەکانی چاکسازی و ڕێکخستنەوەی ھێزی پێشمەرگە.




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "پێشوازی لەو پێشکەوتنە گەورەیە دەکەم کە لە پرۆسەی تێکەڵکردنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) لەگەڵ ھێزە حکومییەکانی سووریادا بەدەستھاتووە."

 
"ئەنفال نەشیا مە ژناڤببەت، ئەم بهێزتر ڤەژیاینەڤە"

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 18:08:11

دھۆک-KDP. info-  ئەڤرۆ ٢٦ێ تەباخا ٢٠٢٦ێ، ڕێڤەبەرییا گشتی یا شەهید و ئەنفالکریان ل دهۆکێ و سەنتەرێ ڤەکۆلینێن جینۆسایدێ ل زانکۆیا دهۆک، ڕێوڕەسمەکێ شایستە ب هەلکەفتا ٣٨ مین سالیادا تاوانا ڕەش یا ئەنفالێن بەهدینان ل هۆلا کۆنفرەسان هاتە ڕێکئێخستن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق و شاندێکی یاوەری دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 16:08:19

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی چوارشەممە 26ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دکتۆر محەمەد عەلی ئەللامی سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 16:08:45

ھەولێر-KDP. info-  نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/26، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز د. محەمەد عەلی مفتن، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی و شاندێکی یاوەری کرد.

 
یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە ژینگەییەکانی کوردستان لە هەولێر بنیاد دەنرێت

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 15:08:52

ھەولێر-KDP. info-  لە چوارچێوەی هەنگاوە ستراتیجییەکان بۆ پاراستنی ژینگە و بووژاندنەوەی سەرچاوە ئاوییەکان، کارکردن لە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە ژینگەییەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد، کە بریتییە لە وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی قورسی هەولێر.

 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact