Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 27 AUG 2026 07:24 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە ژینگەییەکانی کوردستان لە هەولێر بنیاد دەنرێت
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  لە چوارچێوەی هەنگاوە ستراتیجییەکان بۆ پاراستنی ژینگە و بووژاندنەوەی سەرچاوە ئاوییەکان، کارکردن لە یەکێک لە گەورەترین پڕۆژە ژینگەییەکانی هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد، کە بریتییە لە وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی قورسی هەولێر.

پڕۆژەکە بە دەستی کاری ناوخۆیی و بە توانایەکی پێوانەیی دروست دەکرێت، بە مەبەستی دروستکردنی ئاییندەیەکی پاکتر و سەوزتر بۆ پایتەخت.

پڕۆژەی وێستگەی پاککردنەوەی ئاوی قورسی هەولێر، لەسەر ڕووبەری ٢٢٥ دۆنم لە ڕۆژئاوای شارەکە دروست دەکرێت و پرۆسەی جێبەجێکردنی بەسەر ٤ قۆناغدا دابەش کراوە. کۆی گشتیی توانای پاککردنەوەی وێستگەکە دەگاتە ٨٤٠ هەزار مەتر سێجا ئاو لە ڕۆژێکدا. لە ئێستادا ئامادەکارییەکان بۆ قۆناغی دووەمی پڕۆژەکە لەسەر ڕووبەری ٥٦ دۆنم بەردەوامە، کە بەتەنها توانای چارەسەرکردنی ٢١٠ هەزار مەتر سێجا ئاوی هەیە لە ڕۆژێکدا.

بۆ گواستنەوەی ئاوە قورسەکە، پڕۆژەکە پشت بە تۆڕێکی بۆڕیی درێژ دەبەستێت کە درێژییەکەی ٢٢ کیلۆمەترە؛ ئەم تۆڕە لە شەش دەرچەی جیاوازی شاری هەولێرەوە ئاوی قورس کۆ دەکاتەوە و ڕاستەوخۆ ئاراستەی وێستگەکەی دەکات.

کارکردن لەم پڕۆژە ستراتیژییەدا لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە دەستی پێ کردووە و تا ئێستا ١٤٪ـی کارەکانی بەسەرکەوتوویی جێبەجێ کراوە. بەپێی پلانی بەڵێندەرایەتی، بڕیارە پڕۆژەکە پێش وادەی دیاریکراوی خۆی، کە ٧٢٠ ڕۆژە، بەکۆتا بێت و بخرێتە کار.

ئاوەکە بە زیاتر لە ٢٠ قۆناغی جیاوازی پاککردنەوەدا تێدەپەڕێت، کە قۆناغەکانی (میکانیکی، بایۆلۆژی و کیمیایی) لەخۆ دەگرێت، ئەوەش بەتەواوی لەگەڵ بەرزترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی بواری ژینگە و تەندروستیدا دەگونجێت.

ئاوی چارەسەرکراوی ئەم وێستگەیە بەفیڕۆ ناچێت، بەڵکوو دەبێتە سەرچاوەیەکی سەرەکی بۆ ئاودانی پشتێنەی سەوزاییی هەولێر، پارکەکان و ناوچە سەوز و کشتوکاڵییەکان. جگە لە بەرهەمهێنانی ئاوی پاک، پڕۆژەکە لە پاشماوەی ئاوە قورسەکە دوو بەرهەمی گرنگی دیکە جیا دەکاتەوە:
پەینی کیمیایی: کە تایبەت دەبێت بۆ بووژاندنەوەی ناوچە سەوزاییەکان.
گاز: کە لە ڕێگەی وێستگەیەکی تایبەتی کارەباوە دەگۆڕدرێت بۆ وزە و بەشێک لە پێداویستیی کارەبای خودی پڕۆژەکە دابین دەکات.

 




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "پێشوازی لەو پێشکەوتنە گەورەیە دەکەم کە لە پرۆسەی تێکەڵکردنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) لەگەڵ ھێزە حکومییەکانی سووریادا بەدەستھاتووە."

 
جەنەڕاڵ شنایدەر: بۆ ئایندە لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە پلانی تۆکمە و نوێمان دەبێت

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و ئیدارە و میرە، پێشوازی لە جەنەڕاڵ گەنتەر شنایدەر، بەڕێوەبەری گشتی ھێزە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا و کۆڵۆنێڵ ئۆستن پیچا، فەرماندەی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریان کرد.

"ئەنفال نەشیا مە ژناڤببەت، ئەم بهێزتر ڤەژیاینەڤە"

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 18:08:11

دھۆک-KDP. info-  ئەڤرۆ ٢٦ێ تەباخا ٢٠٢٦ێ، ڕێڤەبەرییا گشتی یا شەهید و ئەنفالکریان ل دهۆکێ و سەنتەرێ ڤەکۆلینێن جینۆسایدێ ل زانکۆیا دهۆک، ڕێوڕەسمەکێ شایستە ب هەلکەفتا ٣٨ مین سالیادا تاوانا ڕەش یا ئەنفالێن بەهدینان ل هۆلا کۆنفرەسان هاتە ڕێکئێخستن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق و شاندێکی یاوەری دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 16:08:19

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی چوارشەممە 26ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دکتۆر محەمەد عەلی ئەللامی سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 16:08:45

ھەولێر-KDP. info-  نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/26، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز د. محەمەد عەلی مفتن، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی و شاندێکی یاوەری کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact