Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 27 AUG 2026 07:23 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

كاركردن له‌ پرۆژەی مزگەوتی گەورەی بارزانی لە شاری هەولێر دەستی پێکرد
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- دوای ئەوەی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناغەی مزگەوتی گەورەی بارزانی دانا، کاركردن لە پرۆژەی مزگه‌وته‌كه‌ دەستی پێکرد .  

بەیانی ئەمڕۆ 26.8.2026، دكتۆر پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی بەیاوەری ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانی شوێنی پرۆژەکەیان کرد و قۆناغەکانی جێبەجێکردنی کارەکانیان بەسەرکردەوە. هەروەها لەگەڵ ئەندازیار و سەرپەرشتیاری پرۆژەکە گۆران ڕه‌شید گفتوگۆیان لەسەر ڕەوتی بەڕێوەچوونی کارەکانی پڕۆژەکە کرد.

بیرۆکەی نەخشە و دیزاینی مزگەوتی گەورەی بارزانی لەسەر بنەمای ڕەشماڵی کوردی داڕێژراوە، بە شێوەیەک کە نەخش و نیگاری کوردی زیندوو دەکاتەوە و لەگەڵ شێوازی تەلارسازی کوردی بە شێوەیەکی ئەندازەیی و سەردەمیانە تێکەڵ دەکرێت.

پرۆژەکە تەنها بە مزگەوتەکە سنووردار نابێت، بەڵکو کۆمەڵێک بەشی خزمەتگوزاری و شوێنی پەیوەندیدار بە بۆنە ئایینییەکان، خوێندن و فێربوون، چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان و خزمەتکردنی هاووڵاتیان لەخۆ دەگرێت. لە تەنیشت مزگەوتەکەش پارکێکی گەورە، شوێنی سەوز و دەریاچەیەکی دەستکرد دروست دەکرێت.

یەکێک لە تایبەتمەندییە سەرنجڕاکێشەکانی پرۆژەکە، ئەوەیە کە مێژووی پڕ لە خەباتی بارزانی نەمر بە شێوەیەکی ورد لە دیزاین و تەلارسازیی مزگەوتەکەدا ڕەنگ دەداتەوە. بۆ نموونە، بەرزی منارەکانی مزگەوت لە ژمارەی ٧٦ ساڵی تەمەنی بارزانی نەمر وەرگیراوە و بەرزییان بە ٧٦ مەتر دیاریکراوە.

هەروەها بوونی چوار منارە، بە ئاماژەیەک بۆ ناساندنی مێژوو و تەلارسازیی کوردی بە هەر چوار ئاراستەی جیهان، بەشێکە لە واتا و ڕەمزەکانی دیزاینی پرۆژەکە، هەر وەک بارزانی نەمر کە ناسنامە و مێژووی گەلی کوردی بە جیهان ناساند.

دیزاینی مزگەوتەکە بە دەستی دیزاینەر و ئەندازیارانی کورد ئەنجام دراوە و جێبەجێکردنی پرۆژەکەش بە توانای خۆماڵی بەڕێوە دەچێت.

بەپێی زانیارییەکانی پرۆژەکە، مزگەوتی گەورەی بارزانی بە ڕووبەرێکی زیاتر لە ٢ ملیۆن مەتر دووجا دادەنرێت و لە تەنیشتیدا پارکێک دروست دەکرێت کە زیاتر لە ١ ملیۆن دار، درەخت، گوڵ و گوڵزار لەخۆ دەگرێت. هەروەها دروستکردنی گەورەترین تاڤگەی دەستکرد لەگەڵ دەریاچەیەکی دەستکرد، ئەم شوێنە دەکاتە ناوچەیەکی سروشتی و گەشتیاریی تایبەت، کە دەتوانێت بەشێک لە پێکهاتەی ژینگەیی و کەشوهەوای شاری هەولێر بگۆڕێت.

مزگەوتەکە لە یەکێک لە شوێنە گرنگ و گونجاوەکانی شاری هەولێر دروست دەکرێت و چاوەڕوان دەکرێت ببێتە شوێنێکی ئایینی، کلتووری، کۆمەڵایەتی و گەشتیاریی دیار لە شارەکە.

پێشتر، ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە وتارێکی خۆیدا لە کاتی دانانی بەردی بناغەی مزگەوتەکە، جەختی لەوە کردبووەوە کە بیرۆکەی دروستکردنی ئەم مزگەوتە لە هەستکردن بە پێویستی هەولێر و کوردستان بە هێمایەکی ئایینی و نیشتیمانییەوە سەرچاوەی گرتووە، هێمایەک کە خوداناسی، مرۆڤدۆستی، دادپەروەری و مێژووی خەبات و بەرخۆدانی گەلەکەمان بنوێنێت.




دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە یەکخستنی هێزەکانی هەسەدە و سوپای سووریا دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 22:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "پێشوازی لەو پێشکەوتنە گەورەیە دەکەم کە لە پرۆسەی تێکەڵکردنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) لەگەڵ ھێزە حکومییەکانی سووریادا بەدەستھاتووە."

 
جەنەڕاڵ شنایدەر: بۆ ئایندە لەگەڵ ھێزەکانی پێشمەرگە پلانی تۆکمە و نوێمان دەبێت

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٦ی ئابی ٢٠٢٦، فەریق روکن عیسا عوزێر سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە ئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەراسیۆنەکان و ئیدارە و میرە، پێشوازی لە جەنەڕاڵ گەنتەر شنایدەر، بەڕێوەبەری گشتی ھێزە چەکدارەکان لە وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا و کۆڵۆنێڵ ئۆستن پیچا، فەرماندەی ھێزەکانی ئەڵمانیا لە ھەرێمی کوردستان و شاندێکی یاوەریان کرد.

"ئەنفال نەشیا مە ژناڤببەت، ئەم بهێزتر ڤەژیاینەڤە"

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 18:08:11

دھۆک-KDP. info-  ئەڤرۆ ٢٦ێ تەباخا ٢٠٢٦ێ، ڕێڤەبەرییا گشتی یا شەهید و ئەنفالکریان ل دهۆکێ و سەنتەرێ ڤەکۆلینێن جینۆسایدێ ل زانکۆیا دهۆک، ڕێوڕەسمەکێ شایستە ب هەلکەفتا ٣٨ مین سالیادا تاوانا ڕەش یا ئەنفالێن بەهدینان ل هۆلا کۆنفرەسان هاتە ڕێکئێخستن.

 
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق و شاندێکی یاوەری دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 16:08:19

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی چوارشەممە 26ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز دکتۆر محەمەد عەلی ئەللامی سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی دەکات

WEDNESDAY, 26 AUGUST 2026 16:08:45

ھەولێر-KDP. info-  نیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/26، بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز د. محەمەد عەلی مفتن، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیى فیدراڵی و شاندێکی یاوەری کرد.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact