Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 26 AUG 2026 07:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

کۆمسیۆن بۆ KDP.info: بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنە
| KDP.info


بەغدا-KDP.info- گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی لە پرۆسەی دەنگداندا لەجیاتی کارتی دەنگدان کارتی نیشتمانی بەکاربهێنرێت، پێویستە پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکاتەوە.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی، ''ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لەنێوان سەرۆکوەزیرانی عێراق، کۆمسیۆن و وەزارەتی ناوخۆ ئەنجام درا، تێیدا سەرۆک وەزیران داوای کرد لە هەڵبژاردنی داهاتوودا لەجیاتی کارتی دەنگدان کارتی نیشتمانی بەکاربێت و چیتر کار بە کارتی دەنگدان نەکرێت، کۆمسیۆن و وەزارەتی ناوخۆش بۆ ئەو مەبەستە هاوڕا بوون.

جومانە غەلای گوتیشی، ''لەبەر ئەوەی لە یاسای ژمارە ١٢ی ساڵی ٢٠١٧ی هەڵبژاردنەکاندا باس لەوە دەکرێت مەرجە دەنگدەر کارتی دەنگدانی هەبێت، بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارە پێویستە پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکاتەوە تاوەکو بڕیارەکە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

بڵند ئیبراهیم




دوایین هەواڵەکان

ئەنفالا بادینان سەمبولا خۆڕاگریێ و ناسنامەیا ژناڤنەچووی یا کوردی

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 21:08:27

رێژین نهێلی 

 
پەیامێک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 19:08:31

ھەولێر-KDP. info– نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پێشوازی لە بڕیارێکی ئەمریکا سەبارەت بە سوریا دەکات.

پەیامی پیرۆزبایی پارتی بۆ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە ٣١یەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 17:08:45

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ٣١یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتیی گەلی کوردستاندا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەو بزووتنەوەیە کرد و جەختی لە هاوئاهەنگی و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە.

یه‌كێتی خانه‌نشینانی هه‌رێم: زۆرینه‌ی خانه‌نشینان خۆیان له‌ هه‌ژماری من تۆمار كردووه‌

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 14:08:15

هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی یه‌كێتی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "زۆرینه‌ی خانه‌نشینان خۆیان له‌ هه‌ژماری من تۆمار كردووه‌، ژماره‌یه‌ك ماون، ئه‌وانیش خه‌ریكی خۆتۆماركردنن، ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی زۆر باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش مووچه‌ی خۆیان له‌ڕێگه‌ی ئه‌لكترۆنی و بێ نۆره‌ وه‌ربگرن."

پەیامی سەرۆك بارزانی لە یادی سی و هەشت ساڵەی ئەنفالی بادینان

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 14:08:30

هەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی لە یادی سی و هەشت ساڵەی تاوانی ئەنفالی بادیناندا پەیامێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، ئیرادەی پۆڵایینی گەلی کوردستان بۆ مانەوە و ئازادیخوازی سەرکەوت، هاوکات جەختی کردەوە کە ئەرکی سەر شانی دەوڵەتی عێراقە قەرەبووی هەموو ئەو تاوانانە بکاتەوە کە لە دژی گەلی کوردستان ئەنجام دراون.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact