Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 26 AUG 2026 07:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی (38) ساڵەی تاوانی ئەنفالی بادینان
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 38یەمین ساڵیادی تاوانی ئەنفالی بادیناندا داوا لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق دەکات کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال قەرەبوو بکاتەوە، هاوکات جەخت لە بەردەوامیی هەوڵەکان دەکاتەوە بۆ ناساندنی ئەم تاوانە وەک جینۆساید لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی ئابی 2026، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی یادی بەئازاری 38 ساڵەی تاوانی ئەنفالی بادینان پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ساڵیادی ئەنفالی بادینان:

ئەمڕۆ یادی به‌ئازاری (38) ساڵەی تاوانی ئەنفالی بادینان دەکەینەوە کە لە 25ی ئاب تا 6ی ئەیلوولی 1988 لە دوا قۆناغی شاڵاوەکانی ئەنفالدا، ڕژێمی ئه‌وسای عێراق خەڵکی سڤیل، ئاو، خاک، هەوا و ژینگەی دەڤەری بادینانی بە چەکی قەدەغەکراو کردە ئامانج. لەم یادەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی هەموو شەهیدان و قوربانییانی ئەنفالی بادینان و ته‌واوی ئەنفالکراوانی کوردستان دەکەینەوە و سەری ڕێز و نەوازش لەبەردەم گیانی پاکیاندا دادەنوێنین.

ئەنفال تاوانێکی گەورەی دژ بە مرۆڤایەتی بوو کە لەلایەن دادگای باڵای تاوانەکانی عێراقەوە وەک تاوانی جینۆساید، تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتی ناسێندراوە. بۆیە لەم یادەدا داواکاریمان لە حکوومەتی فیدراڵی عێراق دووپات دەکەینەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ماددی و مەعنەویی کەسوکاری قوربانییانی ئەنفال و تەواوی قوربانییانی تاوانەکانی ڕژێمی پێشوو لە هەرێمی کوردستان، هاوکات دەبێ هەوڵەکانمان بۆ ناساندنی ئەنفال لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەک جینۆساید بەردەوام بن.

دەبێ مێژووی پڕ لە تاوان و ماڵوێرانیی ڕابردوو ببێتە پەند و وانەیەکی هەمیشەیی بۆ عێراق تا ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی هەر جۆرە ستەمکاری و پێشێلکارییەک بکرێت و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان و هەموو پێکهاتەکان پارێزراو بن. لەم پێناوەشدا، جەخت لە پتەوکردنی تەبایی، یەکڕیزی، پێکەوەژیانی ئاشتییانە و بەهێزکردنی هاریکاریی نێوان تەواوی لایەنە سیاسییەکان دەکەینەوە تا بتوانین داهاتوویەکی ئارام و سەقامگیر بۆ گەلەکەمان مسۆگەر بکەین.

دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەنفالی بادینان و تەواوی شەهیدانی کوردستان. هەمیشە بە پێزانین و ڕێزەوە هەڵوێستی نیشتمانی و مرۆڤدۆستانەی خەڵکی هەولێر و دەوروبەری بەبیر دەهێنینەوە کە لە ڕۆژگاری سەختی کەمپی جێژنیکاندا بە هانای لێقەوماوانی بادینانەوە چوون.

 

 

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان

2026/8/25




دوایین هەواڵەکان

کۆمسیۆن بۆ KDP.info: بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنە

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 22:08:23

بەغدا-KDP.info- گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی لە پرۆسەی دەنگداندا لەجیاتی کارتی دەنگدان کارتی نیشتمانی بەکاربهێنرێت، پێویستە پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکاتەوە.

 
ئەنفالا بادینان سەمبولا خۆڕاگریێ و ناسنامەیا ژناڤنەچووی یا کوردی

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 21:08:27

رێژین نهێلی 

 
پەیامێک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 19:08:31

ھەولێر-KDP. info– نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پێشوازی لە بڕیارێکی ئەمریکا سەبارەت بە سوریا دەکات.

پەیامی پیرۆزبایی پارتی بۆ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە ٣١یەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 17:08:45

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ٣١یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتیی گەلی کوردستاندا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەو بزووتنەوەیە کرد و جەختی لە هاوئاهەنگی و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە.

یه‌كێتی خانه‌نشینانی هه‌رێم: زۆرینه‌ی خانه‌نشینان خۆیان له‌ هه‌ژماری من تۆمار كردووه‌

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 14:08:15

هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی یه‌كێتی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "زۆرینه‌ی خانه‌نشینان خۆیان له‌ هه‌ژماری من تۆمار كردووه‌، ژماره‌یه‌ك ماون، ئه‌وانیش خه‌ریكی خۆتۆماركردنن، ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی زۆر باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش مووچه‌ی خۆیان له‌ڕێگه‌ی ئه‌لكترۆنی و بێ نۆره‌ وه‌ربگرن."



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact