Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
WED, 26 AUG 2026 07:45 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەبارەی ئەنفالی بادینان بڵاوکردەوە
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ سێشەممە، 25ـی ئابی 2026، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی لەبارەی ئەنفالی بادینان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ لە 38ـمین ساڵڤەگەڕی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالی بادیناندا، بە رێز و شکۆوە یادی قوربانییانی ئەو جینۆسایدە دەکەینەوە، پێویستە حکوومەتی فیدراڵ قەرەبووی کەس و کاری گشت قوربانیان بکاتەوە، ئێمەش پابەندین بە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی لە ساڵیادی ئەنفالی بادینان:

ئەمڕۆ لە سی و هەشتەمین ساڵڤەگەڕی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفالی بادیناندا، بە ڕێز و شکۆوە، یادی هەموو قوربانییانی ئەو تاوانە دڕندانەیە دەکەینەوە کە لە دواقۆناخی ئەم شاڵاوە دڕندانە و جێنۆسایدەدا، ڕژێمی پێشووی عێراق، هەزاران مرۆڤی بێتاوانی لە پێکهاتە جیاوازەکانی دەڤەری بادیناندا، شەهید و بێسەروشوێن کرد، هەروەها سەدان گوند و دێهاتیشی وێران کرد کە سەرەنجام بووە هۆی ئاوارە و دەربەدەربوونی دەیان هەزار کەس.

لەم یادە خەمگینەدا، جارێکی دیکە دووپاتی دەکەینەوە، کە پێویستە حکوومەتی فیدراڵی عێراق، قەرەبووی گشت کەسوکاری قوربانییانی تاوانی جینۆسایدی ئەنفال و کیمیاباران و هەموو قوربانییانی دەستی ڕژێمی پێشوو بکاتەوە. حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش وەک هەمیشە، پابەندبوونی خۆی بە خزمەتکردنی زیاتری کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دووپات دەکاتەوە.

دروود بۆ گیانی پاکی قوربانییانی جینۆسایدی ئەنفال و گشت شەهیدانی کوردستان.

 

مەسروور بارزانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان

2026/8/25




دوایین هەواڵەکان

کۆمسیۆن بۆ KDP.info: بەکارهێنانی کارتی نیشتمانی بۆ دەنگدان پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنە

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 22:08:23

بەغدا-KDP.info- گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، بۆ ئەوەی لە پرۆسەی دەنگداندا لەجیاتی کارتی دەنگدان کارتی نیشتمانی بەکاربهێنرێت، پێویستە پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنەکان هەموار بکاتەوە.

 
ئەنفالا بادینان سەمبولا خۆڕاگریێ و ناسنامەیا ژناڤنەچووی یا کوردی

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 21:08:27

رێژین نهێلی 

 
پەیامێک لە سەرۆکی ھەرێمی کوردستانەوە

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 19:08:31

ھەولێر-KDP. info– نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکدا پێشوازی لە بڕیارێکی ئەمریکا سەبارەت بە سوریا دەکات.

پەیامی پیرۆزبایی پارتی بۆ بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان لە ٣١یەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 17:08:45

هەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ٣١یەمین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتیی گەلی کوردستاندا پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئەو بزووتنەوەیە کرد و جەختی لە هاوئاهەنگی و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنە سیاسییەکان کردەوە.

یه‌كێتی خانه‌نشینانی هه‌رێم: زۆرینه‌ی خانه‌نشینان خۆیان له‌ هه‌ژماری من تۆمار كردووه‌

TUESDAY, 25 AUGUST 2026 14:08:15

هه‌ولێر -KDP.info- گوته‌بێژی یه‌كێتی خانه‌نشینانی هه‌رێمی كوردستان گوتی: "زۆرینه‌ی خانه‌نشینان خۆیان له‌ هه‌ژماری من تۆمار كردووه‌، ژماره‌یه‌ك ماون، ئه‌وانیش خه‌ریكی خۆتۆماركردنن، ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی زۆر باشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش مووچه‌ی خۆیان له‌ڕێگه‌ی ئه‌لكترۆنی و بێ نۆره‌ وه‌ربگرن."



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact