Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
TUE, 25 AUG 2026 00:44 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

ژیان مسته‌فا: یادی 38 ساڵه‌ی ئه‌نفالی بادینان ده‌كرێته‌وه‌
| KDP.info


دهۆك -KDP.info- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی پارێزگای دهۆك ده‌ڵێ یادی 38 ساڵه‌ی ئه‌نفالی بادینان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ژیان مسته‌فا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی دهۆك به‌ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند "سبه‌ی 38 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌نفالی بادیناندا تێپه‌ڕ ده‌بێت، كه‌ تێدا ڕژێمی ئه‌وكاتی عێراق هه‌موو هێزه‌كانی له‌ بادینان كۆكردبووه‌وە، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی ئه‌نفالی بادینان، له‌ ڕۆژی 25ی ئاب ده‌ستی پێكرد و تا نزیكه‌ی ناوه‌ڕاستی مانگی ئه‌یلوول به‌رده‌وام بوو، ئه‌نفالی بادینان جیاوازبوو له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی دیكه‌ی ئه‌نفالی كوردستان، چونكه‌ حكوومه‌تی ئه‌وكاتی عێراق تازه‌ له‌ شه‌ڕی ئێران ببوەوە و هه‌موو هێزه‌كانی خۆی ناردبووه‌ ده‌ڤه‌ری بادینان بۆ ئه‌نفالكردنی خه‌ڵكی سڤیلی بادینان، به‌تایبه‌تی له‌ ئه‌نفالی بادینان هه‌موو جوره‌ چه‌كێكی ئه‌وسه‌رده‌مه‌ به‌كارهێنرا، هه‌تا چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراویش له‌ ئه‌نفالی بادینان به‌كار هاتووه‌." 
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شه‌هید و ئه‌نفالكراوانی دهۆك ده‌شڵێت "به‌داخه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌نفالی بادینان به‌هه‌زاران هاووڵاتی بوونه‌ته‌ قوربانی و هه‌زارانی دیكه‌ش به‌ره‌و وڵاتی توركیا ئاواره‌بوون، ئه‌وه‌ی  ئه‌نفالی بادینان جیا ده‌كاته‌وه‌ هه‌بوونی دوو گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵ بوو، چونكه‌ له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی دیكه‌ی ئه‌نفال هیچ گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ جێنه‌هێڵدرابوو ته‌نیا له‌ ئه‌نفالی بادینان نه‌بێت، به‌بێ جیاوازی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌ڤه‌ری بادینان به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال كه‌وتبوون."
ژیان مسته‌فا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد "بڕیاره‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ هۆڵی كۆنفرانسه‌كانی زانكۆی دهۆك، یادی 38 ساڵه‌ی ئه‌نفالی بادینان زیندوو ڕابگرین و  چه‌ندین چالاكی ئەنجام بدەین، له‌وانه‌ش ئه‌نجامی دی ئێن ئه‌ی هه‌شت پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیدی سه‌رده‌می ئه‌نفال كه‌ ساڵی ڕابردوو ڕوفاته‌كانیان له‌نێو گۆڕێکدا دۆزرانه‌وه‌ ڕاده‌ستی كه‌سوكاریان ده‌كرێت، ئه‌نجامی پشكنینی دی ئێن ئه‌ی حه‌وت پێشمه‌رگه‌ ده‌رچووه‌، هه‌روه‌ها كتێبێك بە زمانی فەڕه‌نسی له‌سه‌ر شایه‌دحاڵه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت و لەگەڵ چه‌ندین چالاكی دیكه‌."

قائید میرۆ.




دوایین هەواڵەکان

پەیامی سەرۆک بارزانی بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (جەژنی مەولود)

MONDAY, 24 AUGUST 2026 22:08:00

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی ھاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) و جەژنی مەولوودەوە، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیھان کرد و ھیوای خواست ئەم یادە پیرۆزە ببێتە ھۆی بەدیھاتنی ئاشتی، ئارامی، خێر و دادپەروەری بۆ ناوچەکە و تەواوی مرۆڤایەتی.

 
فازڵ میرانی: با ئەم یادە مەزنە ببێتە هەوێنی تەبایی و یەکگرتوویی گەلەکەمان

MONDAY, 24 AUGUST 2026 21:08:00

هەولێر-KDP.info- بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان دەکات و هیوادارە ئەم یادە ببێتە هەوێنی تەبایی، ئاشتی، لێبوردەیی و یەکگرتوویی.

 
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان مەراسیمی بەخشینی خەڵاتی ساڵانەی مھاباد قەرەداغی بەڕێوەبرد

MONDAY, 24 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- لە مەراسیمێکی تایبەتدا و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حکوومی، مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، خەڵاتی ساڵانەی مھاباد قەرەداغی بۆ ئافرەتی خوێنەر و ڕۆشنبیری بۆ ساڵی ٢٠٢٦ بەخشییە سەرکەوتووانی پێشبڕکێی خوێندنەوە و شیکردنەوەی کتێبی بارزانی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد.

 
سبەی ئاھەنگێکی گەورەی ئایینی لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت

MONDAY, 24 AUGUST 2026 19:08:17

هەولێر-KDP.info- گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت  "بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام درودی خوای لەسەربێت، سبەی ئاهنگێکی گەورە لە هەولێر ساز دەکرێت و لە سەرجەم شارەکانیش ماوەی مانگێک یادەکە بەرز ڕادەگیرێت." 

 
سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین كۆبوویەوە

MONDAY, 24 AUGUST 2026 17:08:47

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی دووشەممە 24ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین كۆبوویەوە.

 


 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact