Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 23 AUG 2026 00:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا دەكات
| KDP.info


ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی شەممە 22ی ئابی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕادو بوتوم بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان كە بەبۆنەی كۆتایهاتنی ئەركەكانی و ماڵئاواییكردن سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو، پیرۆزبایی لە سەرۆك بارزانی كرد بە بۆنەی وەرگرتنی نیشانی باڵای قەداسەتی پاپای ڤاتیكان و، ڕۆڵی مێژوویی سەرۆك بارزانی لە پاراستنی مافی پێكهاتەكان و قووڵكردنەوەی فەرهەنگی پێكەوەژیان و تەبایی لەنێوان هەموو پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكانی كوردستان و عێراق بەرز نرخاند.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی سوپاسی قەداسەتی پاپای ڤاتیكانی كرد و جەختی لەوە كردەوە كە ئێمە سەربەرزین بەوەی كە فەرهەنگی دەوڵەمەندی پێكەوەژیان و تەبایی نێوان ئایین و نەتەوە جیاكان بۆمان ماوەتەوە و ئەو دڵنیاییشی دا كە ئەو فەرهەنگە پارێزراو دەبێت و قووڵتر دەكرێتەوە. هەروەها دەستخۆشی لە ئەرك و ماندووبوونەكانی بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا كرد لە ماوەی كاركردنی لە هەرێمی كوردستان و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.

مەترسی و دەرفەتەكانی بەردەم عێراق و ناوچەكە لە قۆناغی داهاتوو و پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.




دوایین هەواڵەکان

پڕۆژەیەکی نوێی شەقامی 60 مەتری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت

SATURDAY, 22 AUGUST 2026 14:08:43

ھەولێر-KDP. info-  لە هەنگاوێکی گرنگدا، بەمەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵییەکانی هاتوچۆ و ئاسانکاری بۆ شۆفێران، پڕۆژەیەکی دیکەی دروستکردنی شەقامی 60 مەتری لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت، کە دەبێتە خاڵی بەیەکگەیشتن و بەستەرێکی گرنگ لەنێوان هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری.

 
سەربەست لەزگین: ئەم هەفتەیە دەست بە هەنگاوە کردارییەکانی کردنەوەی لقی ٢٧ دەکرێت

SATURDAY, 22 AUGUST 2026 12:08:56

دهۆک-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک ڕایگەیاند، بڕیاری کردنەوەی لقی ٢٧ی پارتی لە بەردەڕەش دەرچووە و بەرپرس و ستافی لقیش دیاری کراون، هەروەها جەختی کردەوە کە ئەم هەفتەیە دەست بە ڕێکارە کردارییەکانی کردنەوەی لق دەکرێت.

 
غەفوور مەخمووری پیرۆزبایی وەرگرتنی خەڵاتی ڤاتیکان لە سەرۆک بارزانی دەکات

SATURDAY, 22 AUGUST 2026 10:08:34

هەولێر-KDP.info- غەفوور مەخمووری، سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان (YNDK)، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ڕێزلێنانی باڵای پاپای ڤاتیکان. مەخمووری لە پەیامەکەیدا، ئەم ڕێزلێنانەی بە پێزانینێکی گرنگ بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە چەسپاندنی بەهاکانی ئاشتی و پێکەوەژیان وەسف کرد.

 
پارێزگار بۆ KDP.info: بەنزین زیاد دەکرێت و لە سبەیەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت

SATURDAY, 22 AUGUST 2026 09:08:12

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بەشەبەنزینی پاڵپشتیکراوی حکوومەت بۆ دوو هێندەی ئێستا زیاد دەکرێت و دابەشکردنی بەنزینیش لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنیی وەرگرتنی سووتەمەنییەوە دەبێت و لە ڕۆژی یەکشەممەشەوە بە فەرمی بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

 
دەزگای خێرخوازی بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات

FRIDAY, 21 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی نیشانی باڵای ڕێزلێنانی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان، و ئەم ھەنگاوەی وەک ڕێزگرتن لە مێژووی ناوبراو لە پاراستنی بەھاکانی پێکەوەژیان و مافی پێکھاتەکان وەسف کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact