Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
SUN, 23 AUG 2026 00:39 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

غەفوور مەخمووری پیرۆزبایی وەرگرتنی خەڵاتی ڤاتیکان لە سەرۆک بارزانی دەکات
| KDP.info


هەولێر-KDP.info- غەفوور مەخمووری، سکرتێری گشتیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان (YNDK)، پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ڕێزلێنانی باڵای پاپای ڤاتیکان. مەخمووری لە پەیامەکەیدا، ئەم ڕێزلێنانەی بە پێزانینێکی گرنگ بۆ ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە چەسپاندنی بەهاکانی ئاشتی و پێکەوەژیان وەسف کرد.

لە پەیامەکەدا هاتووە کە سەرۆک بارزانی هەمیشە وەک سیمبۆڵی برایەتی و داکۆکیکار لە مافە ئایینی و نەتەوەییەکانی تەواوی پێکهاتەکان لە کوردستان و عێراقدا بینراوە. سکرتێری گشتیی YNDK ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەم ڕێبازە درێژکراوەی بنەما مرۆیی و ژینگەدۆستییەکانی قوتابخانەی بارزان و ڕێبازی شێخ ئەحمەد بارزانی و مەلا مستەفا بارزانییە، هەر بۆیە بارزانی بە شایستەی ئەم جۆرە ڕێزلێنانە نێودەوڵەتییانە دانا.

مەخمووری جەختی کردەوە کە لە سایەی ئەم جۆرە سیاسەتە حەکیمانەیەدا، هەرێمی کوردستان بووەتە مێرگی پێکەوەژیانی ئاشتییانە بۆ هەموو پێکهاتە جیاوازەکان، کە ئەمەش شانازییەکی گەورەیە بۆ گەلی کوردستان. ئەم دەستخۆشییە لە کاتێکدایە کە ڤاتیکان بەردەوام ستایشی ڕۆڵی هەرێمی کوردستانی کردووە لە حەواندنەوەی ئاوارەکان و پاراستنی مەسیحییەکان و کەمینە ئایینییەکان لە کاتی شەڕی دژی داعش و قەیرانە ناوچەییەکاندا.




دوایین هەواڵەکان

پڕۆژەیەکی نوێی شەقامی 60 مەتری لە شاری هەولێر جێبەجێ دەکرێت

SATURDAY, 22 AUGUST 2026 14:08:43

ھەولێر-KDP. info-  لە هەنگاوێکی گرنگدا، بەمەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵییەکانی هاتوچۆ و ئاسانکاری بۆ شۆفێران، پڕۆژەیەکی دیکەی دروستکردنی شەقامی 60 مەتری لە هەولێر جێبەجێ دەکرێت، کە دەبێتە خاڵی بەیەکگەیشتن و بەستەرێکی گرنگ لەنێوان هەردوو شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری.

 
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا دەكات

SATURDAY, 22 AUGUST 2026 14:08:55

ھەولێر-KDP. info-  ڕۆژی شەممە 22ی ئابی 2026 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز ڕادو بوتوم بەرپرسی نووسینگەی پەیوەندییەكانی یەكێتی ئەوروپا لە هەرێمی كوردستان كرد.

 
سەربەست لەزگین: ئەم هەفتەیە دەست بە هەنگاوە کردارییەکانی کردنەوەی لقی ٢٧ دەکرێت

SATURDAY, 22 AUGUST 2026 12:08:56

دهۆک-KDP.info- بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دهۆک ڕایگەیاند، بڕیاری کردنەوەی لقی ٢٧ی پارتی لە بەردەڕەش دەرچووە و بەرپرس و ستافی لقیش دیاری کراون، هەروەها جەختی کردەوە کە ئەم هەفتەیە دەست بە ڕێکارە کردارییەکانی کردنەوەی لق دەکرێت.

 
پارێزگار بۆ KDP.info: بەنزین زیاد دەکرێت و لە سبەیەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت

SATURDAY, 22 AUGUST 2026 09:08:12

هەولێر-KDP.info- پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، بەشەبەنزینی پاڵپشتیکراوی حکوومەت بۆ دوو هێندەی ئێستا زیاد دەکرێت و دابەشکردنی بەنزینیش لە ڕێگەی کارتی ئەلیکترۆنیی وەرگرتنی سووتەمەنییەوە دەبێت و لە ڕۆژی یەکشەممەشەوە بە فەرمی بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.

 
دەزگای خێرخوازی بارزانی پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات

FRIDAY, 21 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد بەبۆنەی وەرگرتنی نیشانی باڵای ڕێزلێنانی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان، و ئەم ھەنگاوەی وەک ڕێزگرتن لە مێژووی ناوبراو لە پاراستنی بەھاکانی پێکەوەژیان و مافی پێکھاتەکان وەسف کرد.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact