Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
FRI, 21 AUG 2026 19:29 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

هەولێر ئامادەکارییەکانی بۆ یادکردنەوەی مەولودی پێغەمبەر (د.خ) دەست پێ کرد
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- بە مەبەستى ئامادەکاریی بۆ ڕێورەسمى ڕۆژى ‬لە دایكبوونی‮ ‬پێشەوای‮ ‬ئیسلام، ‬حەزرەتی‮ ‬(محمد) ﷺ، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و بە ئامادەبوونى هێمن قادر، جێگرى پارێزگار، نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەندی، تەیب زرار، بەڕێوەبەرى گشتیى ئاوقافى هەولێر، د.دلۆڤان محمەد، بەرێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر ، جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر، بەڕێوەبەرانی ئاوقافی ناوەندی و ئاوقافی دەوروبەر، بەڕێوەبەری کاروباری ناوخۆ، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەپارێزی، نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیەكانی پۆلیس و هاتووچۆی هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا.

لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لە بارەى ئامادەکارییەکان بۆ بەرز ڕاگرتنى ئەو یادە بەرز و پیرۆزە کرا، کە ساڵانە لە هەولێرى پایتەختی هەرێمى کوردستان بەرێورەسمى جەماوەرى فروان و ڕێکخستنی مەولوود و گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان و چەند چالاکییەکی دیکە جۆراو جۆر بەڕێوەدەچێت، پارێزگارى هەولێر تەواوى لایەنەکانى ڕاسپارد لە سەر ئاستى جیاجیا و بە فراوانى دەست بە ئامادەکارییەکان بکرێت بۆ ئەو یادە بەرز و پڕشکۆیە لە نێو سەنتەرى شارى هەولێر و دەروبەرى.  

جێگەی باسە، ساڵانە هەر لە سەردەمی سووڵتان موزەفەرەدینەوە تاوەکو ئەمڕۆ لە هەولێرى پایتەختی هەرێمى کوردستان ژمارەیەکى زۆری هاووڵاتییان بە بۆنەی یادی لەدایکبوونی ‬‬‬فەخری‮ ‬كائینات حەزرەتی (محمد) ﷺ ، بە چالاکی و شێوازی جیاواز خۆشەویستی خۆیان بۆ پێغەمبەری ئیسلام دەردەبڕن و لە نێو سەنتەرى بازاڕ و شەقام و خانەقا و مزگەوتەکاندا بە مەولوود سازکردن و گوتنەوەی سروودە ئایینیەکان و دابەشکردنى خواردن و شیرینی یادەکە بەرز ڕادەگرن.




دوایین هەواڵەکان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە سەرۆک مه‌سعوود بارزانی دەکات

FRIDAY, 21 AUGUST 2026 16:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی پێبەخشینی نیشانی باڵای قەداسەتی پاپای ڤاتیکان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە ئەم ڕێزلێنانە پێزانینێکە بۆ ڕۆڵی دیاری جەنابیان لە پاراستنی مافی پێکهاتەکان و دووپاتکردنەوەی بەهاکانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان.

 
فراکسیۆنی پارتی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک بارزانی کرد

FRIDAY, 21 AUGUST 2026 16:08:40

ھەولێر-KDP.info-  فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک مەسعوود بارزانی کرد، بەبۆنەی پێبەخشینی نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای ڤاتیکان بە جەنابیان.

 
ڕێزلێنانی ڤاتیکان لە سەرۆک بارزانی، نەخشەی پێکەوەژیان و پەیامی ئاشتیی کوردستان بۆ جیهان

FRIDAY, 21 AUGUST 2026 15:08:40

رامی نوری سیاوش

 
مەسروور بارزانی: سەرۆک بارزانی درێژەپێدەری باوەڕی ڕاستەقینەی پاکی و مرۆڤدۆستییە

FRIDAY, 21 AUGUST 2026 09:08:12

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی کرد، بە بۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی قەداسەتی پاپای ڤاتیکان. جەختی لەوە کردەوە،  سەرۆک بارزانی درێژەپێدەری باوەڕی ڕاستەقینەی پاکی و مرۆڤدۆستییە.

 
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت، هەیبەت حەلبووسی هێرشە درۆنییەکان شەرمەزار دەكات

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 23:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ھێرشەکانی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی سەرکۆنە کرد و، پشتیوانیی خۆی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان دووپات کردەوە.



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact