Kurdî  ■  كوردی  ■  عربي
THU, 20 AUG 2026 23:09 Erbil, GMT +3
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئازادی . دیموکراسی . دادپەروەری
 

سوپاسنامەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستانەوە
| KDP.info


ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان سوپاسنامەیەکی ئاراستەی ھەموو ئەو کەس و لایەنانە کرد کە ڕۆژی ١٦ی ئاب لە یادی ٨٠ ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی، بە پەیام و پیرۆزبایی بەشدارییان کردبوو.

دەقی سوپاسنامەكەی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

بە ناوی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە، سوپاس و پێزانینمان ئاراستەی بەڕێزان سەرۆک، سکرتێر، ئەمیندار و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی حزب و لایەنە کوردستانی و عیراقییەکان، سیاسەتمەدار و حزبە تێکۆشەرەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان، بەڕێزان سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵی عیراق و دامەزراوەکانی دەوڵەت و ھاوپەیمانیەتی و فراکسیۆنە پەرلەمانییەکان، ھەروەھا سوپاسی نوێنەرانی وڵاتان لە ھەرێمی کوردستان و عیراق، سیاسەتڤان و کەسایەتییەکانی وڵاتانی دۆست، رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و ناوەند و دامەزراوە زانستی و ئەکادیمی و  میدییاییەکان و کەسایەتییە ئایینی و کۆمەڵایەتییەکان و نوێنەرانی پێکھاتەکان و فەرماندە و پێشمەرگە قارەمانەکان و خەڵکی بەئەمەکی کوردستان و سەرجەم ئەو کەس و لایەنانە دەکەین، کە لەبیرەوەری (١٦ی ئاب) ھەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ساڵیادی لە دایکبونی جەنابی سەرۆک بارزانی، بە پەیام و پیرۆزبایینامەکانیان لەو یادە شکۆدارەدا بەشداربوون.

پەیامەکانتان بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی و ئۆرگانەکانی دیکەی پارتیمان، ھەڵگری گیانی برایەتی و ھاوخەباتی و پێکەوەیین، لە بەرامبەردا پێزانینی زۆرمان ھەیە و سوپاسگوزارین.

ھاوکات سوپاس و دەستخۆشیمان بۆ ئۆرگانەکان، کادیر و ئەندامان و جەماوەری دڵسۆز و سەربەرزی پارتیمان ھەیە، کە بە جۆش و خرۆش و گیانی بەرزی پارتایەتی ئەو یادە مەزنەیان ھاوشانی دامەزراوە میدیایی و، کەناڵ و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیای پارتیمان بەرز و پیرۆز ڕاگرت. 

جارێکی دیکە سوپاسگوزاریمان ڕادەگەیەنین و ھیوادارین ھەموو لایەک سەرکەوتوو بن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٠ـی ئابی ٢٠٢٦




دوایین هەواڵەکان

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی حکوومەت، هەیبەت حەلبووسی هێرشە درۆنییەکان شەرمەزار دەكات

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 23:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ھێرشەکانی سەر نووسینگەی تایبەتی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و شوێنی حەوانەوەی بەڕێوەبەری ئاژانسی پاراستنی سەرکۆنە کرد و، پشتیوانیی خۆی بۆ ئاسایش و سەقامگیریی کوردستان دووپات کردەوە.

وەزارەتی ناوخۆ ھێمای لێھاتوویی دەبەخشێتە ٣٥ ئەفسەری ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 21:08:00

ھەولێر-KDP.info- وەک بەشێک لە ستراتیژیی نوێی وەزارەتی ناوخۆ بۆ چاکسازی لە کەرتی پۆلیس، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ لە مەڕاسیمێکدا نیشانی لێھاتوویی بەخشییە ٣٥ ئەفسەری ئاسایشی ناوخۆ کە خولی تایبەتی سەرکردایەتیکردنی پڕۆسەکەیان بەسەرکەوتوویی تەواو کردووە.

 
بارەگای نوێی لیژنەی ناوچەی دارەتووی لقی ٩ی ئاکرێ کرایەوە

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 21:08:00

ئاكرێ-KDP.info- بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسانی حزبی و تێکۆشەرانی سنوورەکە، مەڕاسیمی کردنەوەی بارەگای نوێی لیژنەی ناوچەی دارەتووی سەر بە لقی ٩ی ئاکرێ لە ناحیەی دارەتووی قەزای بەردەڕەش بەڕێوەچوو.

 
سەرۆک بارزانی نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای پێ بەخشرا

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 20:08:00

ھەولێر-KDP.info- سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە لویس ساکۆ، کاردیناڵی فەخریی کلدانەکان کرد و لە دیدارێکدا نیشانی ئاستبەرزی ڕێزلێنانی پاپای ڤاتیکانی پێبەخشرا، ئەمەش وەک پێزانینێک بۆ ڕۆڵی دیاری سەرۆک بارزانی لە پاراستنی پێکهاتەی مەسیحی و قووڵکردنەوەی بەهاکانی پێکەوەژیان و ئاشتی لە ناوچەکەدا.

شێروان دووبه‌ردانی: فراكسیۆنی پارتی سه‌ردانی هه‌موو ناوچه‌كان ده‌كات

THURSDAY, 20 AUGUST 2026 18:08:22

نه‌ینه‌وا -KDP.info- په‌رله‌مانتارێكی فراكسیۆنی پارتی ده‌ڵێ "له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆك بارزانی، فراكسیۆنی پارتی سه‌ردانی هه‌موو ناوچه‌كان ده‌كات، فراكسیۆنی پارتی خۆی به‌ نوێنه‌ری هه‌موو خه‌ڵكی عێراق ده‌زانێت و به‌دواداچوون بۆ كێشه‌ی هاووڵاتییان ده‌كات." 



 
© 2023 Kurdistan Democratic Party, KDP

Contact